قاسمی: شازادەی جێنشینی هەراسازکەری سەعوودیا بیر لە چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی ناوچە بکاتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامدانەوە بە ڕووهەڵماڵییەکانی شازادەی جێنشینی سەعوودی لەبارەی بەرپرسانی ئێران، وتی: شازادەی هەراسازکەری سەعوودیا دەبێ چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی ناوچە بکاتە سەرچەشن و دەرسیان لێ وەربگرێ.
محەممەد بن سەلمان شازادی جێنشینی عەرەبستان لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئەمریکیی نیۆیۆرک تایمز، لەلێدوانێکدا کە دیاربوو لە شکست هێنانی سیاسەتەکانی عەرەبستان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر تووڕەیە، لێدوانی سووکانەی لەدژ بەرپرسانی ئێرانی هێنایە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵەکانی شازادەی هەراسازکەری سەعوودی کە نوێترینی ڕیسوایی دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی لوبنان بوو، هاوپەیمانە نەریتییەکانی عەرەبستانیشی وەجوڵە خستووە.
قاسمی وتی: ڕەفتار و لێدوانی ناپوختە، نەگونجاو و سووکانەی شازادەی سەعوودی بووەتەهۆ هەتا کەس لەجیهان و لەئاستی جیهانیدا هیچ گرینگیەک بە قسەکانی ناوبراو نەدات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە عەرەبستانی سەعوودی هەروا ڕەوتی پڕهەڵە، خەرجهەڵگر و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردوو لەناوچەدا پێوشوێن دەگرێ، ڕایگەیاندووە، ڕیاز دەبێ بە لەبەرچاوگرتنی دواڕۆژ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و بەرپرسایەتیی خۆی، ڕاستییەکانی ناوچە بەشیاوی و بی دەرمارگرژی و بەدوور لەهەرچەشنە سەرکەشییەک قەبووڵ بکات.