ڕوحانی : بڕیاری هەڵەی تڕەمپ ، ڕژاندنی بەنزین لە سەرئاگری ناوچە بوو
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : بڕیاری ئەم دواییە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودسی پیرۆز بڕیارێکی هەڵە و بەنزینێک بوو کە بەسەر ئاگری ناوچەدا کرا.
دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبر ، بەیتولموقەدەسی وەک پێتەختی ڕژیمی ساختەی زایونی ناساند و فەرمانی دا سەریەتیەکانی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلابیبەوە بۆ قودس ئەنجام بدرێت . حەسەنی ڕوحانی ڕوژی یەکشەمە لە دیداری " بوریس جانسون " وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە تاران وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای دامەزراندنی ئاشتی و سەقامی پاوەجێی ؛کۆتایی هاتنی شەڕ و خوێنڕشتن و بنبڕ کردنی تێڕۆڕیزم لە ناوچەیە و وتووێژی لەندەن لە گەڵ تاران دەتوانێ ببێتەهۆی هاوکاری بۆ سەقامی زۆرتر لە ناوچە . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : ئێران بە دەورگێڕانی سازندەی خۆی ؛ دوو وڵاتی ناوچەی لە لەناو چوون و تێڕۆڕیزم ڕزگار کردووە و کەس ناتوانێ گۆمانێکی لە کردەوەی پوزێتیڤی ئێران لە ناوچەی هەبێت . ڕوحانی وێڕای ئاماژە بە پێویستی پەرەی پەیوەندی دۆستانە و هاوتەریب لە گەڵ ئێران و ئینگلیز لە چوارچێوەی دابین و گەرەنتی بەرژەوەندی هاوبەشیش وتی : هاوکاریەکانی دوو وڵات سەرەڕای کەشی دوای بەرجام هاوتەریب لە گەڵ بارستاکانی هاوکاری نەبووە و دەبێ بۆ گەیشتن بە خاڵی شیاو لە پەیوەندی و هاوکاری دوو لایەنە هەوڵ بدات . سەرۆک کوماری ئێران وێڕای ئاماژە بە پێویستی پەرەی پەیوەندی و هاوکاری بانکیی ئێران و ئینگلیز لە چوارچێوەی جێ بە جێ کرانی بەرجام وەبیریشی هێنایەوە جێ بە جێ کران و پاراستنی بەرجام خاوەنی گرینگایەتی بووە و هەموو بە تایبەت نەتەوەی ئێران دەبێ بتوانن لە بەرژەوەندیەکانی بەرجام کەڵک وەربگرن . بووریس جانسون وەزیری دەرەوەی ئینگلیز یش لەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ بە هۆی بەرجام دەرفەتگەلێکی باش بۆ پەرەی پەیوەندی و هاوکاری تاران و لەندەن بە دی هاتووە وتی : وڵاتەکەی پێداگرە لەسەر گەشەی هەمە لایەنەی هاوکاریەکان لە گەڵ ئێران لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا . وەزیری دەرەوەی ئینگلیز هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئێران کردەوەی پوزێتیڤی لە ڕێبازی خەبات بە دژی تێڕوڕیزم و پەرەی ئاشتی و سەقام لە ناوچە ئەنجام داوە وتی : لەندەن بڕیاری سەروک کۆماری ئەمریکای بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ولاتەکەی بۆ قودسی بە کردەوەیەکی ناشیاو نازانێ .