کانونی یه‌که‌م 21, 2017 12:17 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی بڕیارنامەی پێشنیاریی ئێران بە ناوی

بڕیارنامەی پێشنیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی "جیهان دژ بە توند و تیژی و توندڕەوی" بۆ سێهەمین جار بە کۆدەنگی هەموو وڵاتانی جیهان، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسەن کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی پەسەن کردنی ئەو بریارنامەیەدا، توند و تیژی و توندڕەوی بە دوو کێشەی قورسی جیهانی زانی و پێی داگرت لەسەر پێویستیی بەرەنگاربونەوەیان.

"غوڵامعەلی خۆشڕووو" بە ئاماژە بە پەرە سەندنی توندڕەوی لە جیهاندا لە ماوەی چەن ساڵی رابردوو، لەوان جەنایەتی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، ئێراق و ناوچەکانی دیکەی جیهان ، خوازیاری بەردەوام بوونی ئەو سەرنج و بایەخ پێدانەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم بابەتە بوو.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نێوانڕەوی و راهاتن لەگەل یەکتری بە کاریگەرترین ڕێگای بنەبڕ کردنی توندڕەوی زانی و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد تا ئەم دوو بەهایە لە پێناو نەهێشتنی بوار و هەلەکانی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی دیاردەی دزێوی توندرەوی بەکار بێنن.

بڕیارنامەی "جیهان دژ بە توند و تیژی و توندڕەوی" لە سەر بنەمای پێشنیاری "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم لێدوانەکەیدا لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیسەمبەری ٢٠١٣ ئاراستە کرا. ئەم پێشنیارە بە دەنگی بەبڕی نوێنەرانی ١٩٠ وڵاتی جیهان و بە بێ هیچ دەنگێکی نەیاری پەسەن کرا.

سەرپەیڤ