کەمالوەندی : ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i319487-کەمالوەندی_ئێران_سەبارەت_بە_پرسی_ناڤۆکی_لەگەڵ_ئەمریکا_وتووێژ_ناکات
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی و پرسەکانی هاوپێوەند لەگەڵ مافی سەروەری خۆی، لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2017 10:14 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی  : ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی و پرسەکانی هاوپێوەند لەگەڵ مافی سەروەری خۆی، لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکات.

بەهرووز کەمالوەندی ، وتەبێژی ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی ڕەسمی  چین (شین هۆوا  ) وتی  : دەرکەی  وتووێژ لەگەڵ واشینگتۆن  کراوەیە بەڵام ئەمە  داگری پرسی  مافی دەسەڵاتداری  و ناڤۆکی نابێت.

 وتەبێژی ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ  تاقمی پێنج و یەک  یان هەمان بەرجام  ، بەڵێنگەلێکی  لەساڵی دووهەزاروپازدە  خستوەتە ئەستۆی  لایەنەکان  و هەمووان دەبێ بەرامبەر بەم  ڕێککەوتنامەیە بەرپرس بن .

کەمالوەندی وتیشی : سیاسەتڤانان و دیپلۆماتەکانی  تاقمی پێنج و یەک  ،  ساڵەهای ساڵ بۆ گەیشتن  بە ڕێککەوتنی  ناڤۆکی لەگەڵ ئێران  هەوڵیان داوە و  وتووێژیان کردووەو باشترە ئەمریکا لەم بوارەدا، بەرپرسایەتییەکی زۆرتری هەبێت.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای وشدار دان بە دەوڵەتی ئەمریکا  سەبارەت بە بنپێکردنی پەیتاپەیتای  بەرجام  وتی :   ئەگەر ئەمریکابیەوێ جارێکی تر بایکۆت بەدژی ئێران  بسەپێنێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕاستی و بە هێزەوە  وڵامی دەداتەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی  ئێران و تاقمی پێنج و یەک  لە ژانیڤەری ساڵی 2016  جێبەجێ کراوە  بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی  ئەم تاقمە، هەمووکات لە ڕێگەی  جێبەجێ  کردنی بەرجام بێ بەڵێنەکانی بن پێ کردووە.