سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ دەچێتە پاکستان
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سبەینێ شەممە لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانی دەچێتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی ، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی کێشەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دەوری هاوکاری ناوچەیی، سەردانی پاکستان دەکات .
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەسەفەری سێ ڕۆژەی بۆ پاکستان بڕیارە سەرباری بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، لەگەڵ ژومارێک لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، دیدار و وتووێژ بکات .
کۆبوونەوەی گرفتەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دەوری هاوکارییەکانی ناوچەیی، به ده سپیشخه ریی پەرلەمانی نەتەوەیی پاکستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئێران، پاکستان، ڕوسیا، ئەفغانستان، چین و تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بیست و چوارمی دیسەمبەری ساڵی 2017 بەڕێوەدەچێت.