ته‌مووز 12, 2025 17:01 Asia/Tehran
  • نوێنەری یەکێیتی جەختی کرد لەسەر درێژەی هاوکاری لەگەڵ بەغدا

بە تێپەڕینی زیاتر لە 70 ڕۆژ دوا کەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چووەتە قۆناغێکی نوێ. هاوکات ئەندامێکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کوتی یەکێتی هەروا بەردەوامە لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا.

  غەریب ئەحمەد، نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی  کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: "لە ئەگەری  کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی سیاسی عێراق، یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پاشەکشە ناکات و بەردەوامی دیالۆگ و مانەوە لە پرۆسەی سیاسیدا بە چارەسەری کێشەکان دەزانێت". جەختیشی کردەوە کە یەکێتی نیشتمانیی بەشداری لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و بەردەوام دەبێت لە ڕۆڵی سیاسی خۆی. فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو، بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق (شەممە 12ی  جولای) ناکەن. ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا فراکسیۆنە کوردییەکانی دیکە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لەسەر بەشداریکردن یان بایکۆتی ئەم خولە نەگرتووە. "سۆران عومەر" سەرۆکی فراکسیۆنی کو مه لی  داد گه ری  و "دارا سێکانیانی" لە یەکگرتووی ئیسلامی ڕایانگەیاند، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بڕیاری خۆیان ڕادەگەیەنن و لە پرۆسەی ڕاوێژی ناوخۆییدان. تا ئێستا گفتوگۆکانی نێوان شاندی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر پرسگەلێکی وەک نەوت و مووچەی فەرمانبەران و بودجە نەگەیشتووەتە ئەنجام. ئێستا زیاتر لە 70 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. هاوکات باس لە ئەگەری کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکرێت، بۆ ئەوەی کە  هەوڵەکان لەوانەش پێکهێنانی شاند و گفتوگۆەکان، تا ئێستا شکستیان هێناوە.

 

سەرپەیڤ