کانونی یه‌که‌م 23, 2017 07:51 Asia/Tehran
  • تووڕەیی وڵاتان لە هەڕەشەو گوڕەشەی دۆناڵد ترەمپ

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووەتە مایەی تووڕەیی وڵاتان.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕەوتی ڕاگەیشتن بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی نەیارەتی لەگەڵ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی وتی: ئاستی دزە ودەسەڵاتی ئەمریکا تادێ لەجیهاندا کەم دەبێتەوە.

دانیشتنی حەوتەی ڕابردووی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی میسر بەئامانجی ڕەت کردنەوەی کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، لەگەڵ داکۆکی ١٤ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بەرەوڕوو بوو، بەڵام ئەمریکا ئەو گەڵاڵەی ڤیتۆ کرد.

پاشان نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە هەڕەشەکردن لە وڵاتان لەبەر نەیارەتی کردنیان لەگەڵ کردەی ئەمریکا، لەنامەیەکی پڕلەهەڕەشە بۆ نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆری ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەنگی ئەوان لە کۆگەی گشتیی ئەو ڕێکخراوە بۆ نەیارەتی کردن لەگەڵ بڕیاری واشنگتۆن سەبارەت بە بەیتولموقەدەس لەبەرچاو دەگرێ.

بڕیارنامەی داکۆکی لە قودس رۆژی پێنج شەممە لەکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە١٢٨دەنگی ئەرێنی، نۆ دەنگی نەیار و ٣٥دەنگی بێلایەن پەسەندکرا. بەپێی ئەو بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان، قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمییەت ناناسێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی و جیهانییەکان، ڕایگەیاند، واشنگتۆن قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی بەڕەسمییەت دەناسێ.

سەرپەیڤ