کانونی یه‌که‌م 24, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئێران و پاکستان دەرفەتی باشیان بۆ هاوکاری کردن  هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرادن وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی هەوڵی بەکردەوە بۆ پەرەی پێوەندی دوو لایەنە لەگەڵ پاکستان، وتی : دەرفەتی نوێ بۆ پەرەی هاوکاری دوو وڵات دەستەبەر کراوە .

عەلی لاریجانی شەوی یەکشەممە لە نێو کۆڕی فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان،  بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی  پێوەندی  تاران ، ئیسلام ئاباد  لە ئاستی جۆربەجۆر دا تووشی هەوراونشێو  بووە ، وتیشی:  بەم حاڵە پێوەندی دوو وڵات هەمیشە برایانە و دۆستانە بووە  .

سەرۆکی مەجلیسی  شۆرای ئیسلامیی ئێران  هاوبەشی فەرهەنگی و مێژوویی بەرفراوانی ئێران و پاکستانی  بە هۆی کاریگەر لە پەرەی پێوەندی دوو لایەنە  زانی و وتیشی : دوو وڵات  خاوەن هاوبەشیی مێژوویی و فەرهەنگین و دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتگەلی باش، پێوەندی  دوولایەنە زۆرتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ.

لاریجانی هەروەها  باسی  جێبەجێ کرانی  کەڵک وەرگرتن لە هێڵی بۆری گاز وەک  یەکێک لە دەرفەتەکانی هاوکاری  ئێران و پاکستانی کرد لە بواری ئابووری دا و وتی :  پێوەندیی  ئابووری دوو وڵات و  دراوسێ بوون،  پەرەی پێوەندی بازرگانی دراوسێکانی  پێویست کردووە  .

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی  گرفتەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دەوری هاوکارییەکانی ناوچەیی، سەردانی ئیسلام ئابادی کردووە .

سەرپەیڤ