لاریجانی: بەڵگەی ستراتژیکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەسەربنەمای لێکۆڵینەوەی هەڵەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا لە بەڵگەی ستراتژیکی خۆی دا لەناوچوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سوریای بە ناوی خۆی تۆمار کرد لەحاڵێکدا کە ئێران، ڕوسیا و تورکیا ئەم کارەیان کردووە و ئەمریکا هیچ دەورێکی لەم بوارەدا نەبووە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس، عەلی لاریجانی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی پەرەی پێوەندی ناوچەیی لە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان وتیشی : ئەمریکا لەحاڵێکدا ئیدیعای لەناوبردنی قاچاخی ماددەی هۆشبەر دەکات کە ناتۆ و ئەمریکا لەساڵی 2001 بە سەقامگیر بوون لە ئەفغانستان، بەرهەم هێنانی ماددەی هۆشبەر لەم وڵاتەیان گەیاندە 9000 تون و بووە هۆی 45 ئەوەندەیی بەرهەم هێنانی ماددەی هۆشبەر.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی : لەحاڵێکدا لە بەڵگەی ستراتژیکی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاماژە کراوەتە هاتنە دی ئاشتی لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل
کە واشینگتۆن ئەم دواییانە بە پێچەوانەی بیروڕای فەلەستینییەکان بە دوای گواستنەوەی باڵوێزخانەکەیان بۆ بەیتولموقەدەس بووە.
لاریجانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا بەنیازی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەیە وتیشی: ئیدیعای دانی یارمەتی بۆ وڵاتانی باشووری ئاسیا لەبەرامبەر دزەکردنی چین و بەرگری کردن لەبەرامبەر هەڕەشەکانی چەکی کۆکۆژ لە بەڵگەی ستراتژیکی ئەمریکا، بە درۆ تێیدا تۆمار کراوە.
سەرۆکی هێزی یاسادانان پێداگری کرد ک ئەمریکا بووەتە وڵاتێکی ئاژاوەگێڕ بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان و ناوچە چونکە بە دوای دیمۆکراسی نییە و لە وڵاتانی دیکتاتۆری ناوچە داکۆکی دەکات.