دەستپێکرانی وتووێژەکانی ئێران و عەرەبستان سەبارەت بەحەج
یەکەمین کۆبوونەوەی ڕەسمیی وتووێژەکانی حەجی ساڵی 2018 لەنێوان شاندی حەجی کۆماری ئیسلاامیی ئێران و شاندی حەجی سعودی ڕۆژی هەینی لە وەزارەتی حەجی عەرەبستان لە جەددە بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، حەمید محەممەدی ، سەرۆکی ڕێکخڕاوی حەج و زیارەتی ئێران ، سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی و محەممەدساڵح بن تاهر بنتن، وەزیری حەجی عەرەبستان، سەرۆکایەتی شاندی سعودییان لەم خولەی وتووێژەکان دا بە ئەستۆ بوو.
لەم وتووێژانەدا کە بۆ داڕشتنی بەرنامەکانی حەجی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، شاندی حەجی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر پێویستیی دەستەبەرکرانی ڕەوشی شیاوی خزمەتگوزاری لە تەنیشت دابین کردنی ئاسایش و پاراستنی سەروەری و کەرامەتی حاجییەکانی ئێران، پێداگری کرد .
محەممەدی بەرلە سەفەر بۆ عەرەبستانیش پێداگری کرد بوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێزودەسەڵاتەوە، مافی شەهیدانی مینا و داکەوتنی باڵابەر لە مەککەی پیرۆز، پێ و شوێن دەگرێت.
هەزاران زیارەتکار لەوان 464 زیارەتکاری ئێرانی لە جەژنی قوربانی ساڵی 2015 خەریکی ئەنجام دانی ڕێ وڕەسمی حەج لە سەرزەوینی مینا بوون بەڵام لەبەر ناشیاوەتی بەرپرسانی ئالی سعود، گیانیان لە دەست دا.
هەروەها باڵابەرێکی مەزن ، سێزدە ڕۆژ بەرلە کارەساتی مینا بەسەر زیارەتکارانی بەیتوڵڵاهولحەرام دا کەوت کە ئەم ڕووداوە 110 کوژراو و 238 برینداری لێ کەوتەوە.
یازدە زیارەتکاری ئێرانی لەنێو کوژراوانی ڕووداوی باڵابەردا بوون.