ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: تاغووتی ئەم سەردەمە زایۆنیزمی جیهانییە
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن، پێیداگرت: تاغووتی سەردەمی ئێستا کە خۆی لە شێوەی جوولەکە، زایۆنیزمی جیهانی، ئەمریکا، ئیسرائیل، ئینگلیز و بەکرێگیراوان و شوێنکەوتووانیان دەردەکەوێ، مەترسیدارترین و ستەمکارترین تاغووتە لە هەر هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن، بە پیرۆزبایی یەکەمین هەینیی مانگی ڕەجەب لە موسڵمانان وەک هێمای سوپاسگوزاری لە نیعمەتی لە سەر ئایینی ئیسلام بوون، وشداریشی دا لەحاند پیلانگێڕییەکانی بەرەی زایۆنی- ئەمریکایی و ڕۆژاوایی.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: خەبات لە ئاستی شوناس و هزردا یەکێکە لە گرنگترین گۆڕەپانەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنان و نابێت پشتگوێ بخرێت. بەرەی نیفاق هەوڵ دەدات شوناسی ئیمانیی ئومەتی ئیسلامی تێکبدات و بیکات بە ئۆمەتێکی گوێڕایەڵی دوژمنان و تەسلیمی تاغووت و ئیستیکبار.