ڕۆحانی: ئەمریکا بۆی نییە دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران بنوێنێ
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیکرد: سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە چەند مانگ لەمەو بەر گەلی ئێرانی بە ترۆریست ناودەبرد؛ ئێستاکە بۆی نییە دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران بنوێنێ .
" حەسەن ڕۆحانی" ئێوارەی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کۆری دەوڵەت، بە ئاماژە بە بڕێک لە ناڕەزایەتی دەربرینەکان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئێران، وتی: گەلی ئێران بە گوێرەی دەستوور و مافی شارومەندایەتی بۆ بەیانکردنی ڕەخنە وگازندە و تەنانەت ناڕەزایەتی دەربڕین ئازادن.
سەرۆک کۆماری ئێران ، جەختیکرد: دەزگەکانی بەرپرس دەبێ بوار بۆ ڕەخنە و ناڕەزایەتی دەربڕینی یاسایی خەڵک ، تەنانەت ریپێوان و کۆبوونەوەی یاسایی خۆش کەن، بەڵام هەر لەم حالە دا نابێ کەشێک بەدی بێت کە ھۆگرانی شۆڕشی ئیسلامی و خەڵک نیگەرانی ژیان و ئاسایشی خۆیان بن.
ڕۆحانی ، بە لیکدانەوەی پیلانی ناحەزان دژی ئینقلابی ئیسلامی ، بەڕاشکاوی وتی: گەلی ئێران بەردەوام بە باشی لە بارودۆخی هەستیاری وڵات و ناوچەکەو جیهان تێگەییشتووە و لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی خۆی بڕیار دەدات.
ئەو،هەروەها بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هیچکات لەگەڵ خەڵکی ئێران پێوەندی باشیان نەبووە و ئێستا کردوویانە بە جەژن و شادی، بەڕاشکاوی وتی: ئاسایشی نیشتمانی ، هیوری و تەکوزیی نیشتمانی ، یەکێتی و برایەتی لە ئێران گەورەترین سەرمایەیە لەناوچەکە دا .
سەرۆک کۆماری ئێران ، جەختیکرد: ئەگەر گرووپیک بیانەوێت ماڵ وسامانی گشتی تێک بدەن ویان تەکوزی کۆمەڵایەتی بشێوێنن و یان لە کۆمەڵگە دا ئاژاوە بەدی بینن، بۆ دەوڵەت جێگای قەبووڵ نین .
لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا ، ژمارێک لە خەڵک لە چەند شاری ئێران، بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک، ناڕەزایەتییان دەربریوە لە مەڕ ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی ماڵ وسامانیان لە دەست داوە بە هۆی دامەزراوە دراڤییەکان و هەروەها گران بوونی ھێندێک کاڵا و شت ومەک و لاوازیی دەوڵەت لە شێوازی چاوەدێری کردن دا، ناڕەزایەتیان دەربری و پاشان بڕێک لەم کۆبوونەوانە لە لایەن هەلپەرستان و ئاژاوە گێرانەوە بەرەو ئالۆزی کێشرا. کاربەدەستە ئەمریکیەکان و میدیاکانی بێگانە بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لەم کۆبوونەوە جەماوەرییە هەوڵیان داوە ، ئەم کۆبوونەوەگەلە بە ئاراستەی ئالۆزی و بشێوی دا ببەن.