رۆحانی: حکومەتی ئەمریکا هەڵەکانی خۆی لەهەمبەر گەلی ئێران دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە هەڵەکانی حکومەتی نوێی ئەمریکا لە بەرەوڕووبوونەوەی گەلی ئێران، وتی: ئەمریکا لەو ڕێگا هەڵانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەلی ئێران هەڵیبژاردووە، بەردەوام هەرەس دێنێ و لەرۆژانی ڕابردوودا ئابڕوی سیاسیی ئەو وڵاتە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەین چوو.
حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ وەزیر و یاریدەرانی وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی، بەئاماژە بە پلەوپێگەی کارتێکەریی ئێران لەناوچەو جیهان و ئامانجی دوژمنان بۆ ناهێمن کردنی ڕەوشی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دوژمنانێکی سەرسەخت و کەلەڕەقدا بەرەوڕوویەو ئەمڕۆکەش ژمارێک وڵاتی ناوچە لەتەنیشت رژیمی زایۆنی و ئەمریکا دوژمنایەتیی ئێران دەکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەلی ئێمە، کاتێک ئەمریکییەکانی لە ئێران وەک گرینگترین و هەستیارترین وڵاتی جیهان دەرکردو هۆی ناڕاحەت بوون و دوژمنیی کردنی واشنگتۆن لەگەڵ خەڵکی ئێراندا هەر ئەو مەسەلەیە.
رۆحانی هەروەها وتی: ئەمریکا کەڵکی ناڕەوای وەرگرت لە ئەندامەتی هەمیشەیی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران، بەڵام وڵاتانی جیهان لەهەمبەر ئەمریکادا ڕاوەستان.
ناوبراو وێڕای بەهەق زانینی داواکارییە ئابوورییەکانی جەماوەر، وتی: لەهەموو وڵاتانی جیهاندا کەڵکی ناڕەوا وەردەگیردرێ لە داواکاریی و گردبوونەوەو ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەریی بەڵام خەڵکی تێگەیشتووی ئێران بەهۆشیارییەوە تێپەڕین بەسەر ئەو ڕێبازەی هەندێ لایەن دەیانویست بیخەنە بەردەم وڵات.