فەرمانی ڕۆحانی بۆپیداچوونەوە بە دۆخی کارگیڕانی نەوت هەڵگری ئێرانی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، فەرمانی پێویستی بۆ دەکارهێنانی هەموو توانایی نیشتمانی وناوچەیی بە مەبەستی خیرایی دان لە دیاری کردنی چارەنوس وپیداچوونەوە بە دۆخی کارمەندانی نەوت هەڵگری ئێرانی کە لە ئاوەکانی چین ئاگریان گرت، دەرکرد.
شەوی شەممەی ڕابردوو شەشی ژانێڤەربە هۆی وێکەوتنی نەوت هەڵگری ئێرانی لە گەمیەکی باری چینی - هونگ کونگی لەلێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین ، سی ودووکارمەندکە سیی کەسیان ئێرانی ودووکەسیان بەنگلادشی بوون، وون بوون. هەتا ئێستاکە تەرمی یەک کەس دۆزراوەتەوەو کاری فریاکەوتن وڕزگاری بۆدۆزرانەوەی کەسانی وون بوو درێژەی هەیە . حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرٶ سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە بەشداری وەزیرانی کاروباری دەرەوە ، نەوت ، ڕێگا وبان وبەرپرسانی تری هاوپێوەند بەڕێوەچوو، دوای بیستنی ڕاپۆرتەکان، پیداگری کرد : گرینگترین مەسەلە لە قۆناخی ئێستاکە دیداری کرانی چارەنوس وپیداجوونەوە بە دۆخی کارمەندانی نەوت هەڵگری ئێرانی وبنەماڵەکانیانە وهاوکات یش دەبێ پێ وشوێنە پێویستەکان بۆ قەرەبووی زیانە گەیشتووەکان ، ئەنجام بدریت. ڕۆحانی دوای ڕاپۆرتی " بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوت و" عەباس ئاخوندی" وەزیری ڕیگا وبانی ئێران، لەوان داوای کرد کە وێڕای دانی ڕاپۆرتی نیهایی وتەکنیکی لە هۆوهەگەرەکانی کارەساتەکە، پێوشوێنگرتنی پێویست بۆ پیداجوونەوە بە بوعدو ڕەهەندی جۆربەجۆری کارەساتەکە ئەنجام بدەن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای دانی ڕاپۆرتی ،محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، فەرمانی دا هەتا هەموو ئیمکاناتی دەزگە ی دیپلۆماسی بۆ پشتیوانی سیاسی ومافەوانی ، خیرایی دان بە هەڵمەتی کوژرانەوەی ئاگر، پیداچوونەوە بە دۆخی کارمەندان ووتووێژەکانی پێویست لەگەل وڵاتانی دراوسێی لێوارەیی چالاک بکرێت.