شەمخانی: ئەمریکا لەبەر هەڵەی بەردەوامی، لەئاستی جیهانیدا تەریک ماوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i322741-شەمخانی_ئەمریکا_لەبەر_هەڵەی_بەردەوامی_لەئاستی_جیهانیدا_تەریک_ماوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پێی داگرت: تاکتیکی ترساندنی کۆمەڵگای جیهانی لە بڕیارەکانی شێتێک، دووپات کراوەو بێ بایخەو دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بەهۆی بڕیاردانی بێ ئاوەزانەو هەڵەی دووپات کراوە، لەئاستی جیهانیدا تەریک کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2018 11:55 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ئەمریکا لەبەر هەڵەی بەردەوامی، لەئاستی جیهانیدا تەریک ماوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پێی داگرت: تاکتیکی ترساندنی کۆمەڵگای جیهانی لە بڕیارەکانی شێتێک، دووپات کراوەو بێ بایخەو دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بەهۆی بڕیاردانی بێ ئاوەزانەو هەڵەی دووپات کراوە، لەئاستی جیهانیدا تەریک کەوتووە.

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ حەمودە یوسف سەبباغ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی سووریا لەتاران، وتی: لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کۆتایی هاتنی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) و یان گۆڕینی بڕگەکانی، تەنیا چەشنێک چەواشەکاریی بێ پشتوانە لەچوارچێوەی ستراتژیای لەئێران ترساندن و بێ بەش کردنی ئێران لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەو ڕێککەوتنەیە.

شەمخانی هەروەها وتی: دەسەڵات، دەسپێشخەریی و ڕاوتەگبیری زیرەکانەی ئێران لە هەرەس پێ هێنان بە ستراتژیای ڕۆژاوایی-عیبری-عەرەبی لەمەڕ ناجێگیرکردنی ناوچە، بووەتە هۆی ناکارامەیی لایەنی بەرامبەر و ئەنجامدانی کردەی دوورەئاوەزانەو هەیەجانی دژ بەئێران.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها بەپێداگری لەسەر پێویستیی پێوشوێن گرتنی ڕەوتی سیاسی و وتووێژ بەئامانجی بەهێزکرانی سەروەریی حکومەتی یاسایی سووریا، وتی: هەرکردەیەکی سیاسی یان سەربازی هێزە بیانییەکان بێتوو بەوئامانجە ئەنجام بگرێ کە بەشێک لە خاکی سووریا بخرێتەبەردەست گرووپە ڕەشەکوژەکان و یان داگیربکرێ، لەدژ بەرژەوەندییەکانی خەڵک و هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتانی ناوچەو شکست دێنێ.

حەمودە یوسف سەبباغیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای سوپاس وێژی لە یارمەتیی مرۆدۆستانەو ڕاوێژکارانەی ئێران بە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، جەختی کرد: ئامادەبوونی نایاسایی و دەسدرێژکارانەی ئەمریکا لە سووریا کە بەئاشکرا بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان ئەنجامی گرتووە، بەپێچەوانەی ئیرادەی حکومەت و گەلی سووریایەو بێگومان، دەبێتە زەلکاوێکی دیکە بۆ سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا.