ویلایەتی: هیوای ئەمریکا بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی کورد لەسوریا نایەتە دی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i325835-ویلایەتی_هیوای_ئەمریکا_بۆ_دامەزرانی_وڵاتی_سەربەخۆی_کورد_لەسوریا_نایەتە_دی
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی: هیوای ئەمریکییەکان بۆ پارچەپارچەکرانی وڵاتی سوریا نایەتە دی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 15:35 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: هیوای ئەمریکا بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی کورد لەسوریا نایەتە دی

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی: هیوای ئەمریکییەکان بۆ پارچەپارچەکرانی وڵاتی سوریا نایەتە دی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  لە کاروباری  نێودەوڵەتی  ڕ ۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێران سەبارەت بە هاوڕەوتبوونی ئەمریکا، تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر سوریا پێداگری کرد  : بێ گومان  ئێران لە سەروەری نیشتمانیی سوریا داکۆکی دەکات و هیچ چەشنە  دەست درێژییەک بۆسەر خاکی سوریا قەبووڵ ناکات.

ویلایەتی وتی :  ئەمریکاییەکان بەنیازن خاکی سوریا پارچەپارچە بکەن  و پێشەکییەکانیشی ئامادە کراوە هەتا لە ڕۆژهەڵاتی فورات  لە ناوچەی کوردنشین وڵاتی سەربەخۆ دامەزرێنن  و بەڕەسمی بیناسن  بەڵام ئەم هیوایەیان نایەتە دی  .

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە کاروباری  نێودەوڵەتی پێداگری کرد : زۆرینەی گەلی کوردی سوریاش  پێبەندی سەروەری نیشتمانی  وڵاتەکەیانن و ئەمریکاییەکان لە هاتنەدی ئامانجە شەیتانییەکان  ناکام دەمێننەوە.