شوبات 10, 2018 19:21 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی پەرلەمانی فەرانسا : بری یەک بۆ

سەرۆکی تاقمی پەرلەمانی دوستایەتی ئێڕان وفەرانسا لەسەر پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام پێداگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی یورونیوز دلفین ئو، سەرۆکی تاقمی پەرلەمانی دوستایەتی فەرانسەو ئێران بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەچوونەدەر لە بەرجام وتی: بەرجام ئێستاکە پاڵپشتێکی ڕاستەقینەیە بۆ ئەمنیەت لە ناوچە. دلفین ئو هەڵوێستی دژە بەرجامی ترامپی بە دوپات کراو زانی ووتی: ناوبراولە ڕابردوو یش دا وەها قسەگەلیکی هێناوەتە ئاراوە بەڵام ئۆرووپا هەروا خەریکی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکیەکانە هەتا ئەوان ڕازی بکات کە پاڕاستنی بەرجام زەروری یە وگەڵاڵەی جێگرەوەی بۆ نییە. ئەم کاربەدەستە فەرانسییە وتی ئەمریکیەکان گەڵاڵەی دیاری کراویان بۆ جێگیر کردنی بەرجام پێشنیار نەداوە. دلفین ئو مەبەستی وتووێژەکانی پەرلەمانی سێ وڵاتی ئوروپایی لەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا لەبارەی بەرجامی، پاڕاستنی بەرجام وەکوو ڕێککەوتنی کارا ناولێ برد. کۆماری ئیسلامی ئێران هەمووکات پیداگری کردووە لە بارەی گوڕینی بەرجام ویا جێگیرکردنی ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتییە ، بەهیچ لەونێک وتووێژ ناکا.

سەرپەیڤ