درێژەی هاوکاریە ئاسایشیەکانی ئێران ، عێراق ، سووریا و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i327889-درێژەی_هاوکاریە_ئاسایشیەکانی_ئێران_عێراق_سووریا_و_ڕووسیا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەمە وتی : هاوکاریە ئاسایشیەکانی نێوان ئێران ، عێراق، سووریا و ڕووسیا درێژەی دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • درێژەی هاوکاریە  ئاسایشیەکانی  ئێران  ، عێراق ، سووریا  و ڕووسیا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەمە وتی : هاوکاریە ئاسایشیەکانی نێوان ئێران ، عێراق، سووریا و ڕووسیا درێژەی دەبێت .

کۆماری  ئیسلامیی  ئێران  ڕووسیا؛ سووریا و عێراق لە  ساڵی 2015 وە  هاوپەیمانیەکی چوار قوڵییان  بە مەبەستی هاوکاری  ئاسایشی  هەواڵگریی و هەروەها  خەبات بە دژی  تڕۆڕیزم   پێک هێناو  تا ئێستا  دانیشتنە  دەورەییەکانی  چوار وڵات  بە شێوەی  بەردەوام  بەڕێوە چووە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ؛ ئیرەج مەسجدی " وەبیری هێنایەوە:  بە شکستی داعش  هاوکاریە  سەربازیەکانی  نێوان  ئێران  و عێراق  لە بواری  لوجێستیکی و چەکەمەنی  لە داهاتوودا کەم دەبێتەوە  بەڵام  هاوپەیمانی چوار قۆڵی درێژە ئەدات  بە چالاکیی خۆی . باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە بەغدا وتیشی  :  هاوکاریی  ئێران  ، عێراق  ، سووریا و ڕووسیا ؛ لە گەڵ  یەکتر  یارمەتی ئەدات  بە  ئاسایشی  چوار وڵات . قەیران لە سووریا  لە  ساڵی  2011 و لە عێراق  لە  ساڵی  2014 وە بە پەلاماری  بەربڵاوی  تاقمە تڕۆڕیستیەکان پشتیوانی کراو لە لایەن  عەرەبستان  ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی  هاوکاکێشە  ناوچەییەکان  بە سوودی  ڕژیمی زایونی  دەسپێکرا  .  ئەرتەشەکانی  سووریا  و عێراق  ، ئەم   دواییانە بە  یارمەتیەکانی  موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لاگریەکانی  ڕووسیا توانییان  دۆسیەی  تاقمی  تڕوڕیستی  داعش لەو دوو وڵاتە دابخەن .