ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران : سووریا ئەمڕۆ لە هێڵی پێشەوەی بەڕخۆدانە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری وەزیری ئەوقافی سووریاو شاندەکەی هاوڕێی وتیشی: ئەگەر سەرکردەکانی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە لێبڕاوانە خەریکی بەرخۆدان بن، دوژمن هیچی پێ ناکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: سووریا ئەمڕۆ لە هێڵی پێشەوەی بەڕخۆدانەو ئەرکی ئێمەیە کە لە خۆڕاگریی سووریا پشتیوانی بکەین.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری بەڕێزی سووریا لە سیمای خەباتگێڕو خۆڕاگرێکی گەورەدا دەرکەوت، دڕدۆنگیی تیادا دروست نەبوو، نەگۆڕانە وەستاو دیارە ئەمەش بۆ گەلێک زۆر گرینگە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم نەتەوە موسڵمانانەی کە ئێوە دەبینن بە زەلیلی دەژین، ئەمانە زەلیل نین، سەرکردەکانیان زەلیلن. ئەگەر نەتەوەیەک سەرکردەگەلێکی هەبێت کە لە بەر ئیسلام و شوناسی خۆیان هەست بە شانازی و سەربەزی بکەن، دیارە ئەو نەتەوەیەش سەربەرز دەبێت. دوژمن لەگەڵ وەها نەتەوەیەک دا هیچی پێ ناکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێمە تەمەنی شۆڕشەکەمان گەییشتووەتە چل. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە تەواوی هێزە پلە یەکەکانی دنیا دژی ئێمە قۆڵیان لە قۆڵی یەکتر هەڵپێکا و جوڵانەوە، هەم ئەمریکا، هەم سۆڤیەت، هەم ناتۆ، هەم کۆنەپەرستانی عەرەب و ناوچەکە، هەرهەموو دەستیان دایە دەستی یەکتر، کەچی ئێمە لەنێو نەچووین و گەشەمان کرد. ئەمە واتای چییە؟ یەکەم واتای ئەم قسەیە ئەمەیە کە ئەوەی وا هێزە گەورەکان دەیانەوێت مەرجی نییە مسۆگەر ببێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: ئەم بابەتە فام و تێگەییشن بە نەتەوەکان دەبەخشێت ، ناسیاری و هیواو دەستەڵاتیان دەداتێ. جا کەوا بوو ئەگەر ئێمەو ئێوەو لایەنە خۆڕاگرەکانی دیکە لە ناوچەکەدا لێبڕاوانە جوڵاینەوە دیارە دوژمنیش هیچی پێ ناکرێت.