نوێنەری ئێران لە ژنێڤ: گەڵاڵەی بڕیارنامە بەدژی ئێران هەنگاوێکی نادادگەرانەو ڕامیاریە
نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەوروپی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ گەڵاڵە دزەئێرانیەکەی ئەو ڕێکخراوەی بە نادادگەرانە ڕامیاریی و لادانی ئەو ئەنجومەنەی مافی مرۆڤ لە بنەماو ئامانجە بەرایەکانی دامەزرانی خۆی زانی .
لە دوایین ڕۆژ لە سی و سێیەمین کوبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەی دژە ئێرانی بە 21 دەنگی ئەرێ لە بەرامبەر حەوت دەنگی نا و نۆزدە دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا و بەم شێوەیە فەرمانبەریەتی پەیامنێری تایبەتی ئێران بۆ یەک ساڵی تر درێژ کرایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، موحسین نەزیری ئەسل، وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی سیاسی خستەڕووی بڕیارنامەی مافی مرۆڤی دژە ئێران، ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیەلەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە بێ ماکی مافەوانی زانی و ئەوەی بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە یەکپارچەیی و ورەی ئەنجومەن بۆ گەیشتن بە ئامانج ودوژمنایەتی سیاسی هەندێ لە وڵاتان زانی .
نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەورووپی نەتەوەیەکگرتووەکان، درێژەی ئەم هەڵوێستەی نەتەنیا بۆ بردنەسەری فەرهەنگی وتووێژ بە ناکاریگەر وەسف کرد بەڵکوو ئەوەی بە نیشانەی لادانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە بنەما و ئامانجەکانی بەرایی وەسف کرد .
نەزیری ئەسڵ ، هەڵبژێردرانی پەیامنێری تایبەت بۆ ئێرانی بە بڕیارێکی نادادگەرانە، ناپێویست ، بێ مانا و ناکاریگەر زانی کە دەبێتە هۆی لاواز بوون و بێ متمانەیی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان .