قاسمی: پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆسەر سووریا لەچوارچیوەی بە هێزکردنی تیرۆریستەکانە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ویڕای مەحکوم کردنی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایونی بۆسەر سووریا ، ئەوەی بە بنپێکەری یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ولە چوارچیوەی بەهێزکردنی تیرۆریستەکان زانی.
فڕگەی سەربازی" ئەلتیفور" لە پارێزگەی حومسی سووریا، بەیانی ئەمرۆ دوشەممە کەوتە بەر پەلاماری موشەکی. لەم پەلامارە موشەکیەدا ژمارەیەک کوژران وبرینداربوون. ئاویگدور لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارونوت بە دەوری تل ئابیب لەم پەلامارە موشەکیە دانی دانا. بەرام قاسمی پیداگری کرد: دەسدڕێژی ڕژێمی زایونی بۆسەر سووریا ، بنپێکەری دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی ویەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە وبەپێچەوانەی هەموو یاساو ڕیساکان وهاوسەنگیەکانی نێودەوڵەتیە کە تەنیا دۆخی قەیراناوی لە سووریا وهاوسەنگیەکانی ناوچە ئاڵوزکاوتر دەکات. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران، وتی: ئەم کردەوەیەی ڕژێمی زایونی لە دۆخێکدا لە گوڕانکاری مەیدانی بە قازانجی دەوڵەتی یاسایی سووریا لە جەریان دایە ، بۆ بەهێزکردنی تاقمە تیرۆریستەکان وهەروەها بە مەبەستی بە لارێدابردنی بیروڕای گشتیی لە کارەساتی غەزە کە شەهید بوونی دەیان فەلەستینی وبریندار بوونی هەزاران کەسی تری بەدواوە بوو ، ئەنجام بووە. قاسمی پیداگرت: ئێران جارێکی تر لەسە رپشتیوانی تۆکمە وتەواوی خۆی لە یەکپارچەیی خاکی ودەسەڵات دارەتی نیشتمانی سووریا وخەڵکی ئەوێ پیداگری دەکات ولەهەموو وڵاتانی ئازادە وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوادەکات لەهەمبەر دەسدرێژی ئاشکرای زایونیەکان بۆسەر ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە بەبڕانە ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسیەوە ، کەمتەر خەم نەبێت. دەیەمی فڤوریەی دووهەزارو هەژدە یش رژێمی زایونی بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتە ی ئیف شازدە بۆسەرناوچەگەلیک لە دەوروبەری فڕگەی دەمیشق پەلاماری کرد کە لەگەڵ کردەوەی لەکاتیی پەدافەندی ئاسمانی سووریا ، فڕۆکەیەک لەم شەڕکەرانە کەوتە خوارو فڕۆکەیەی تریش تۆشی زیان بوو.