ویلایەتی:ئەو تاوانکارییەی زایونییەکان بێ وەڵامدانەوە نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i333922-ویلایەتی_ئەو_تاوانکارییەی_زایونییەکان_بێ_وەڵامدانەوە_نابێت
ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرتووە: تاونکارییەکەی زایونییەکان لە بنکەی تەیفووری سووریا بێ وەڵامدانەوە نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2018 12:17 Asia/Tehran
  • ویلایەتی:ئەو تاوانکارییەی زایونییەکان بێ وەڵامدانەوە نابێت

ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێی داگرتووە: تاونکارییەکەی زایونییەکان لە بنکەی تەیفووری سووریا بێ وەڵامدانەوە نابێت.

فڕگەی سەربازیی تەیفووری لە پارێزگای حومسی سووریا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە کەوتە بەر شاڵاوی ئاسمانی. لەم شاڵاوەدا کۆمەڵێک کوژران و بریندار بوون.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنۆت دانی نا بە دەست ھەبوونی تەلەبیب لەو شاڵاوەدا.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا لە دیمەشق سەبارەت بە شاڵاوی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فڕگەی تەیفووری سووریا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی بابزانن ئاوا سنووربەزاندنێک نیشانەی لاواز بوونیانە و بێ گومان وەڵامێکی قورسیشیان دەدرێتەوە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بوختانی ئەمریکا بۆ سووریا لەمەڕ بەکار ھێنانی چەکی کیمیایی لە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژھەڵات، وتی: دەوڵەتی سووریا چەند ساڵ لەمەوپێش تەواوی چەک و چۆڵە کیمیاییەکانی خۆی ڕادەستی سەرچاوە نێونەتەوەییەکان کردووەو جبەخانەکانی بە تەواوی چۆڵ کراون و ئەمەش لە لایەن پشکێنەران و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: سوپای سووریا بە شکاندنی تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژھەڵات سەرکەوتنێکی کەورەی بەدەست ھێناوەو دوای حەوت ساڵ ئاسایشتی گردوپەڕی دیمەشق دامەزراوە، ھەر لە بەر ئەمەشە کە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بەنیازی گێڕانی پیلانێکی تازەن بۆ شاردنەوەی شکست ھێنانەکانیان لە سووریادا.