کەماڵوەندی : ھەرچەشنە پێشێلکردنێکی ھەنگاوی ھاوبەش ، زەبر وەشاندنێکە لە میکانیزمی نێونەتەوەیی و ئەکتەرەکانی
وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، ھەرچەشنە پێشێلکردنێکی ھەنگاوی ھاوبەشی بە زەبر وێکەوتنی میکانیزمی نێونەتەوەیی و ئەکتەرەکانی زانی.
بەھرۆز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی ھاریکاریی نێونەتەوەیی ناڤۆکیی ئێران و چین لە پیکەن، وتیشی: ئەگەر ھەنگاوی ھاوبەش بکەوێتە مەترسییەوە، شوێنھاتی قورسی بۆ دەوڵەتەکان ، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و میکانیزمە جیھانیەکانی داماڵینی چەکی ناڤۆکی دەبێت.
بەھرۆز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕاپەڕاندنی سەرکەوتووانەی ھەنگاوی ھاوبەش دەبێتە ھۆی قوڵبوونەوەی ئاشتی و ئەھوەنی لە کۆمەڵگای جیھانی دا ، وتیشی: ئەم بابەتە پێویستمەندی پێبەند بوونی تەواوی لایەنەکانە بەبێ ھیچ جۆرە ھەڵاواردنێک لە بواری جۆربەجۆری مافەوانی و تەکنیکی و دراڤی.
بەھرۆز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی پێ لە سەر ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکان لە لایەن ئێرانەوە دادەگرێت و ئەمەش نیشانەی نیازپاکیی ئێرانە لەمەڕ سەلماندنی ماکی ئاشتی خوازانەی چالاکیە ناڤۆکییەکانی.
ناوبراو ھەروەھا تیشکی خستە سەر ئەمەش کە ئێران ھاوکاریی سەرکەوتووانەی لەگەڵ ھاوبەشە بیانییەکانی لە بوارگەلی جۆربەجۆردا دەست پێکردووەو وتیشی: ئێران ئێستاکە بەشێوەی ھاوبەش خەریکی دروست کردنی دوو ھێزگەی ناڤۆکیی تازەیە لە بوشەھرو بەرھەمھێنانی ئیزۆتۆپی پاوەجێ لە فۆردۆو ھاوکاریی نزیکە لەگەڵ چین دا لە ئاراستەی بوژاندنەوەو داڕشتنەوەی ڕێئاکتۆری ئاوی ێورسی ئەراک.
کۆبوونەوەی ھاریکاریی نێونەتەوەیی ناڤۆکیی ئێران و چین ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی خاوەنڕایان و بیرمەندانی ھەردووک وڵات لە بواری وزەی ناڤۆکی و نوێنەرگەلێکی سەربە وڵاتانی پێنج کۆیەک لە پیکەن دەستی پێ کرا.