ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئێران، لایەنگری ئاشتی وئاسایش لەجیهان دایە
سەرۆکی ناوەندی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران ئەمڕۆ پێنج شەممە لەپەیامێکدا بۆ یەکەم پێشانگای وێنەو بەڵگەی مێژوویی هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئێران لە شیراز، ڕایگەیاند: ئێران لەکاتی دامەزرانی کۆمەڵگای نەتەوەکان لەساڵی١٩٢٠و پاشان دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی ئۆکتۆبری١٩٤٥ ئەندامی چالاکی ئەو دوو دەزگە نێودەوڵەتییەو لایەنگری ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا بووە.
ماریا دۆتسێنکۆ لەو پەیامەدا بەپێداگری لەسەر هاوکاریی بەرفراوانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری جیاجیادا، وتی: ئێران لە یەکەم وڵاتانێک بووە کە ناوەندی هەواڵگریی ڕێکخراوی نەتەوەکانی تێدا واڵاکراوە.
سەرۆکی ناوەندی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەتاران وتی: ئێستا ١٨ کارگوزاریی پسپۆری، سندوق و دامەزراوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر بانگهێشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتاران ئامادە و چالاکن.
ماریا دۆتسێنکۆ لەبارەی چۆنیەتی بەرپاکرانی یەکەم پێشانگای وێنەو بەڵگەی مێژوویی هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئێرانیش وتی: سی و شەش وێنەو بەڵگەی مێژویی هەڵبژاردە، لەکۆی حەفتا وێنەو بەڵگە کە ڕەنگدانەوەی زیاتر لە حەفتا ساڵ هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئێرانە، بەوردیی لەلایەن ناوەندی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ناوەندی بەڵگەکان و مێژووی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، خراوەتە بەرچاو.
یەکەم پێشانگای وێنەو بەڵگەکانی هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٢ی ئاڤریل لەشاری شیراز، باشووری ئێران، دەس پێ کراو هەتا ١٨ ی ئاڤریل بەردەوام دەبێ.