پێداگری ڕۆحانی لەسەر جێبەجێ کرانی گەڵاڵەکانی پەسەند کراوەی دەوڵەت لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێکدانەوەی ڕەوشی جێبەجێ کرانی گەڵاڵەکان و پرۆژەپەسەند کراوەکان لە سەفەری پێشووی شاندی دەوڵەت بۆ پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی و بڕیار دان بۆ دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی پرۆژەی نوێ لەم پارێزگایەی بە گرینگترین ئامانجی سەفەری دەوڵەتی دوازدەهەم بۆ پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵانی ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەرۆک کۆماری، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕگەی تەورێز و لەنێو کۆڕی پەیامنێران وتی :لەم سەفەرە بیست و سێ گەڵاڵە و پرۆژە کەلە سەفەری پێشووی پارێزگەیی دا پەسەند کراوە و ئیعتباراتی لەبەرچاوگیراوی، لێک دەدرێتەوە و ئەگەڕ لە تۆکمەوتەواوکردنی هەندێ لە پڕۆژەکانی کەم کۆڕییەک هەبوو، جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : لەم سەفەرە هەروەها گەڵاڵەکان و پڕۆژەی نوێ کە بڕیارە لە دووساڵی داهاتوو لە پارێزگەی ڕۆژهەڵاتی جێبەجێ دەکرێت لە ئەنجومەنی ئیداری لێک دەدرێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت.