دەنگدانەوەی پەیوەندیی تەلەیفونیی رۆحانی ومەکرۆن لەمیدیا ئاڵمانییەکاندا
پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هاوشانە فەڕەنسییەکەی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیا ئاڵمانیی زمانەکاندا هەبوو.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، پەیوەندیی تەلەیفونیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن هاوشانە فەڕەنسییەکەی ، دەنگدانەوەی بەربلاوی لە میدیا ئاڵمانییەکاندا بوو.
رۆژنامەی ڤۆڵت نووسی: سەرۆک کۆماری ئێران دانوستانی دووبارە لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران وپێنج کۆیەکی بەئاشکرا ڕەت کردەوە.
رۆژنامەی فرانکفۆرتر ئالگمانییە نووسی: سەرۆک کۆماری ئێران مۆرکی بەتاڵی دا لە چوونەدەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش.
کەناڵی هەواڵیی ئەی ئاڕ دی ئاڵمانیش ڕایگەیاند؛ ئێران بەتوندی دانوستانی دووبارە لەبارەی ئەو بابەتەی ڕەت کردەوە.
کۆڤاری شپیگڵ نووسی کە ئێران بەهیچ لەونێ جارێکی دیکە لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان ناکات.
شپیگڵ هەروەها رایگەیاند؛ رۆحانی دانوستانە ناڤۆکییەکانی شێلگیرانە ڕەت کردۆتەوە. ئەو هەڵوێست گرتنە لەکاتێکدایە کە پێشتر مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتوندی ئێرانی دابووەبەرپەلامار.
کەناڵی هەواڵیی دۆیچەوێلەش رایگەیاند، ڕۆحانی بەتوندی گۆڕانی بڕگەکانی ئەو سەنەدە نێودەوڵەتییەی ڕەت کردەوە. ناوبراو لەهەمان کاتدا بۆ وتووێژ ئامادەیی ڕاگەیاند بەڵام ئاخۆ ئەوان هەمان پرس وبابەتن کە مەکرۆنیش باسی کردوون؟
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوێشەو(یەکشەممە) لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن هاوشانە فەڕەنسییەکەی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە یاسا نیودەوڵەتییەکان داهاتووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پاش ساڵی٢٠٢٥ دیاری دەکا، وتی کە ئێران هیچ بەرتەسکییەک بەدەر لە بەڵێنییەکانی قەبووڵ ناکات.