سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی سەفەرێکی دوو ڕۆژە بۆ پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، گەیشتە فڕگەی سەبزەوار لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگایە.
حەسەن روحانی ڕۆژی یەکشەممە کاتی گەیشتن بە فڕۆکەخانەی سەبزەوار لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران ، خەڵکی سەبزەواری بە خەڵکێکی بوێر، شۆڕشگێڕ و لەسەردەمی مێژوودا هەمووکات ئەمەگداری ئەهلی بەیت(ع) زانی و هیواداری دەربڕی ، گەڵاڵەگەلێک کە لەم سەفەرە پەسەد دەکرێت و ڕادەگەیەندرێت، ببێتە هۆی خۆشحاڵیی خەڵک .
سەرۆکی کۆماری یئسلامیی ئێران لەم سەفەرە هەروەها وتیشی : ڕەوتی جێبەجێ کران و تۆکمەبوونی گەڵاڵەگەلێک پێ و شوێن دەگرین کە لە سەفەرەکانی پێشوو بۆ خوراسانی ڕەزەوی جێبەجێ کردنیان دەست پێکراوە تا ئەگەر گرفتێک لە سەر ڕێگەیان دا بوو، چارەسەر بکرێت .
روحانی بڕیارە دوای وتاردان لە نێو کۆڕی خەڵکی سەبزوار بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە کۆگەیەکی پۆڵا بەرەو شاری جووەین لە پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی بچێت.
کەڵک وەرگرتن لە 41 گەڵاڵەی ئابووری و بیناسازی لە بەرنامەکانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەر بۆ پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوییە .