سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی چین دەکا
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی"شین جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین، بۆ بەشداربوون و وتاردان لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی چین دەکات.
کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای رۆژانی نۆ و دەی ژۆئەن لە شاری لێواریی"جینگ دائۆ" لەپارێزگای "شاندۆنگ"ی چین بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، پەرویز ئیسماعیلی یاریدەری سەرۆکی پەیوەندیی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، وتی: رۆحانی لەو سەردانە دوو ڕۆژییە، جگە لە بەشداربوون لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، چاوپێکەوتنی دوولایەنەشی دەبێ لەگەڵ سەران و سەرۆک شاندە بەشدارەکانی ئەو کۆبوونەوانە بۆ وێنە، سەرۆک کۆماری چین و سەرۆکانی ژمارێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هاوپێوەند بە کۆبوونەوەکان.
ئیسماعیلی وتیشی: رۆحانی لەو سەفەرەدا لەلایەن شاندێکی پلەبەرزی کەسایەتییە سیاسی و ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوڕێتی دەکرێ.
ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ساڵی٢٠٠١ بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی و هاوکاری ڕوولەپەرەی ئابووری دامەزراو کۆماری ئیسلامیی ئێران یەک لە ئەندامانی چاودێریەتی.
چین، ڕووسیا، قەزاقستان، قرقیزستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، هیندو پاکستان ئەندامانی هەمیشەیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهاین.