پەیامی ڕۆحانی بۆ کۆنگرەی جیهانیی زەردەشتیان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەپەیامێکدا وێڕای پیرۆزکردنی بەڕێوەچونی یازدەهەمین کۆنگرەی جیهانیی زەردەشتیان، وتی: ئەمڕۆ جیهان پتر لەڕابردوو پێویستی بە فێرکارییە ئەخلاقییەکان لەوان فێرکارییەکانی زەردەشتە.
کۆنگرەی جیهانیی زەردەشتیان، لەشاری "پێرس"ی ئوسترالیا خەریکە بەڕێوە دەچێ، ئەو کۆنگرە لە ئێرانەوە دەس پێ بووەو هەر پێنج ساڵ جارێک لەوڵاتێک بەڕێوە دەچێ.
حەسەن ڕۆحانی لەو پەیامەدا بەئاماژە بەوەی کە ئێران زێدی زەردەشت، پەیام هێنەری باشییەکان و قەنجییەکان و سەرزەوینی یەکەمی زەردەشتیان بووە، وتی: ئامادەبوونی بەردەوامی دینی زەردەشتی لە ئێران، دەوری کاریگەری بووە لەسەر پەیڕوانی دینی خودایی لە پەرەپێدانی کولتور و شارستانییەت.
رۆحانی وتیشی: ئێرانیان پەیڕەوی خودای تاکانەن و دینی زەردەشتیش دینێکی ئاسمانییە کە ڕیشەوبنەماکانی لەگەڵ ئیسلام و باقی دینە تەوحیدییەکان پتەو و قایمە.
رۆحانی هیوای خواست: وەها گردبوونەوەگەلێک بتوانێ پەیامی ئەو ئایینە مەزنە بەگشت جیهانیان بگەیێنێ.