دۆزرانەوەی پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سیستان وبەلووچستان لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند، پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر لەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە.
سەرتیپ مەحەممەد قەنبەری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سیستان وبەلووچستان بەئاماژە بە دۆزرانەوەی پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر لەسێ ئۆپراسیۆنی جیاجیادا وتی: لەو ئۆپراسیۆنانە، هەروەها دوو ئەسلەحەی کەڵاشینکۆف، هەشت تیغەی خەشاب و بڕێکی زۆر ماددەی تەقینەوەیی دۆزرایەوە.
پێشتر سەرتیپ حوسێن ئەشتەری فەرماندەی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مافیای هێنەری ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لەهەر ئامرازێک کەڵک وەردەگری و بە لەدەستدابوونی چەکی سووک و نیوەسووک و ماددەی تەقینەوەیی لەهەوڵی گەیشتن بە داواکارییە زێدەخوازانەکانیەتی.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهان پتر لەسێ هەزار شەهیدو ژمارێکی زۆرتر برینداری لەو ڕێبازە، ئاراستە کردووە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان لەئێران وەک ئاڵاهەڵگری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ناوی بردووە.