جەختی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی مالزیا لە سەر پەرەی هاوکارییەکان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی مالزیا وێڕای ئاماژەبە بوونی بارستاکان و توانایی بەرفراوان لە ئێران و مالزیا جەختی کرد لەسەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکان لە پێناو گەشە و پتەو کردنی هەمەلایەنەی هاوکاریەکانی تاران -کوالالامپوور .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ " ماهاتیر موحەمەد " وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی هەڵبژاردنی ناوبراو وەک سەرۆک وەزیرانی مالزیا وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی گەشەی زیاتر لە ڕابردووی پەیوەندیەکانی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگیی نێوان دوو وڵاتە . سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستیی هەوڵ وهاوکاریی دوولایەنە بۆ هێزمەند کردنی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەو جیهان و خەباتی دژی تڕوڕیزم و توندئاژۆیی،بەڕاشکاوی ڕایگەیاند: خەباتی بەبڕشتانەی دژی تیرۆریزم یەکێک لە بنەماکانی پێداگری کراو لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵەکانی ئەم دواییەدا بووە . ڕوحانی وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە دەوڵەت و نەتەوەی مالزیا وەبیریشی هێنایەوە : دەبێ سیمای ڕەحمانیی ئیسلام بە خەڵکانی جیهان بناسرێت و بە لاوانی کۆمەڵگای ئیسلامی و وڵاتانی دیکە نیشان بدەین کە ئیسلام ئایینی دلۆڤانی ؛ ئاشتی و ژیانی ئاشتیخوازانەیە .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بە پێچەوانەی تەواوی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە جێی پەسەندی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشە کشاوەتەوە، وتیشی: یەک لایەنەخوازیی ئەمریکاو داسەپاندنی یاسا نێوخۆییەکانی بەسەر وڵاتانی دیکە بەپێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان و ئازدایی نەتەوەکانە. ماهاتیر موحەمەد سەرۆک وەزیرانی مالزیاش گەشەی پەیوەندی و هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی نێوان ئێران و مالزیای بە گرینگ زانی و وتی : سیاسەتی دەوڵەتی مالزیا لە سەر بنەمای بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاریی هەمە لایەنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە . سەرۆک وەزیرانی مالزیا وێڕای ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی مالزیا دوستایەتی و هاوکاری لە گەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئێرانە وەبیریشی هێنایەوە سیاسەتی کۆماری ئسلامیی ئێران بۆ هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان شیاو و جێگای قەبووڵە .