حوزه‌یران 15, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • رۆحانی : .هەموو وڵاتان دەبێ لەبەرامبەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕابوەستن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئەمڕۆ شەریکەکانی بازرگانیی ئێران، ئوروپا، روسیا، چین، دراوسێکان، موسوڵمانان و هەموو وڵاتان دەبێ لەبەرامبەر زۆر بێژییەکانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕابوەستن.

حەسەن روحانی  ڕوژی  هەینی و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام، ژومارێک لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک و باڵوێزانی  وڵاتانی ئیسلامی  لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی  جەژنی پیرۆزی  ڕەمەزان، دوژمن یان لە بارودۆخی ئێستا  بە بێ  ئەزموون و بێ مێشک  وەسف کرد و وتی : بڕیاری دوژمن ئەمەیە  کە نەتەنیا بەڵێنەکانی لە بەرامبەر گەلی ئێران، بەڵکوو هەموو بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی خۆی بخاتە بن پێ .

روحانی وتیشی :   جێگەی سەرسوڕمانە  دەسەڵاتێک کە دەستی  بە خوێنی خەڵکی ناوچەکە واتە خەڵکی ئەفغانستان، ئێراق، سوریا و یەمەن سوور بووە ، ڕواڵەتی ئاشتی خوازی لە خۆی داوە و باسی وتووێژ و ئاشتی دەکات و ڕژێمی داگیرکەر کە هەموو رۆژێ  دەست دەداتە کوشت و بڕ، خەریکی  پڕوپاگەندەیە هەتا ڕواڵەتی نادروست و درۆ لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی ئێران ، بخاتە ڕوو  . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی زۆرتر لە ڕابردوو پێویست بە بەهێزکردنی  ڕەوشی مەعنەوی، یەکێتی، متمانە و هیوا بە داهاتوویە ، وتیشی :  ئەوەی دەبێ لە تەنیشت دەوڵەت دا بێت، توانایی هێزێکی دیکە بەتایبەتی هێزی کەلانییە.

سەرپەیڤ