ڕوحانی لە وتووێژ لە گەڵ میری قەتەر : تاران هەروا لە پاڵ دووحە دەبێت
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ میری قەتەر بە پێشوازی لە پەرەی هاوکاریە دوو لایەنەکان جەختی کرد : هیچ لەمپەرێک لە بەردەم پەرەی پەیوەندی لە گەڵ قەتەر نیە و تاران هەروا لە پاڵ دووحەدا دەمێنیەتەوە .
حەسەن ڕوحانی ڕۆژی دووشەمە لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ " شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی " میری قەتەر ستایشی خۆڕاگری و ڕاوەستاوی نەتەوە و دەوڵەتی قەتەر ی کرد لە هەمبەر گوشارەکان ، هەڕەشەکان و گەمارۆی نادادوەرانە و وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران گەمارۆی داسەپێندراوی قەتەری بە نادادوەرانە و هۆی ناکۆکی و بارگرژی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ناوچە دەرانێ . سەرۆک کوماری ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە سیاسەتی تاران ، هاوکاری و وتووێژ لە گەڵ وڵاتانی ناوچە بۆ کۆتایی دان بە ناکۆکیەکانە ؛ هەوڵ بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاسایش لە ناوچەی بە سوودی هەموو نەتەوەکانی ناوچە زانی و ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتگەلی ناکۆکی نانەوەی بڕێک لە وڵاتانی ناوچە بە نادروست دەزانێ و درێژەی ئەو ڕەوتە بێ گومان کێشەکانی بە دی هاتوو لە ناوچە بۆ وێنە لە فەلەستین سووریا و یەمەن زیاتر دەکات . ڕوحانی هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە قەیرانی یەمەن ڕێگای چارەسەری سەربازی نیە ، پەلاماری ئەم دواییەی بۆ بەندەری حودەیدەی هۆی پێکهاتنی کارەساتێکی مرۆیی لە یەمەن هاوەردە ئەژمار و وتی : درێژەی ئەو تێکهەڵچوونگەلە خەڵکی هەژاری ەمەنی خستووەتە ژێر گوشارێکی پڕڕوکێنەر و ئەرکی هەموو ، یارمەتی گەیاندن بە گەلی بێ دەرەتانە . میری قەتەریش لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا وێڕای ڕێز گرتن لە هەڵوێستەکانی کۆماری وئیسلامی ئێران لە پرسی گەمارۆی قەتەر و جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە دوحە ئەو هەڵوێست وەرگرتنانەی هیچکات فەرامۆش ناکات وتی قەتەر جەخت دەکات لە سەر چارەسەری هەموو ناکۆکیەکانی ناوچە تەنیا لە ڕێگای وتووێژەوە و هیچ وڵاتێک ناتوانێ ڕوانگەی خۆی بەسەر وڵاتانی دیکە دا بسەپێنێ .