حوزه‌یران 21, 2018 17:13 Asia/Tehran
  • روحانی: رادیۆتەلەفزیون پێشەنگی بەرەنگار بوونەوەی  شەڕی دەروونیی دوژمنە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : میدیای نەتەوەیی لە پێشەنگی بەرەنگار بوونەوەی شەڕی دەڕوونیی دوژمنانە بۆ زەبردان لە متمانە و هیوای گەل و هۆکاری سەرەکیی بیروڕای گشتی بۆ ڕاوەستان لەبەرامبەر گوشاری دوژمنانیشە .

حەسەن روحانی  ئێوارەی ڕوژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەرۆک، جێگران و بەڕێوەبەرانی باڵای  ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیونی  ئێران،  بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە  بەڕێوەبەرانی  ڕادیۆتەلەفزیون لە بارودۆخی ئێستا دا بەرپرسایەتییەکی قورسیان لە سەر شانە  و بە ئاگاداری لەوە ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن،  وتی : میدیای نەتەوەیی دەورێکی کاریگەری لە گەشاندنەوەی هیواو بەهێزکردنی شایی و یەکێتی و هاوپشتیی  کۆمەڵگە دا دەگێڕێ و دەزگایەکی بەتوانایە بۆ بانگەوازو دنەدانی ئەرێنی کە زۆربەی خەڵک سەرنجی دەدەنێ . 

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : بەرەنگار بوونەوەی داعش لە ناوچەکەو کارتێکەرییە ئەرێنیەکەی ئێران لە سەقام و ئاسایشی ناوچەکە و پێشگرتن بە دووبەرەکی نانەوەی دوژمنان و داکۆکی کردن لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، بوەتە  هۆی  توڕەیی  دوژمنانی ڕق لەدڵی ئێران و ھەر بۆیە  بەدوای ئەوەدان  هەتا  پاوەجێیی  گەل و نیزام تێک بشکێنن  . 

رۆحانی پێداگری کرد  : ئەمڕۆ کە بایخی ئینقلابی  ئیسلامی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان  کاریگەر بووە  وزۆرێک لە وڵاتان و گەلانی جیهان  پشتیان بەم بایخانە بەستووە، دوژمنان بەنیازی دووبەرەکی نانەوە  بە دژی ئەم بایخانەن کە دەبێ  بە هەوڵ   و فیداکاری  لەبەرامبەر هەوڵەکانیاندا خۆراگری بکەین و بەهێز بین  . 

روحانی و ێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە بەدڵنیاییەوە  گەلی ئێران لەبەرامبەر  پیلان و گوشارە ناشیاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا  هیچکات  تەسلیم  نەبووە و ئەوانیش  هیچکات  بە ئامانجیان ناگەن، وتی :  دەبێ هەوڵ بدەین،  هەرچەشنە نیگەرانییەک  بەرامبەر بە داهاتوو  کە ئامانجی دوژمنە، کەم کەینەوەو دڵنیایی بدەین  کە هیچکات مۆڵەت نادەین گەلەکەمان بۆ دابین کردنی  پێداویستییەکانی تووشی گرفت بێت  . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە ئاماژەدان بەمەی کە بەدڵنیاییەوە  دەوڵەت، مەجیلس  و دامەزراوەکانی دیکەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت گەل و بە ڕێشاندان و مۆچیاریی ڕێبەری  ، بەسەر گرفتەکان دا سەردەکەون و دوژمنان هیوابڕاو دەکەن وتیشی :  ئەگەر لەبەرامبەر ھەوڵی تێکدەرانەو پیلانی دوژمنان بەهێز بین و خۆڕاگربین، هیچکات  ناتوانن زەبر لە گەل و نیزامی ئێران بوەشێنن.

سەرپەیڤ