سەرتیپ سەلامی : دوژمن هەموو تواناییەکانی بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران لە دەست داوە
جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوژمن هەموو تواناییەکانی بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران لە دەست داوە پێداگری کرد : دوژمن ڕزیوە و بەم زووانەش تێک دەڕووخێ .
سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی شەوی هەینی لە زانکۆی فیردەوسی مەشهەد لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران،هۆی شەڕنەکردنی دوژمنان بە دژی ئێرانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتی : هەموو بژاردەکانی ستراتژیکی دوژمن لە بن کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە و دوژمن دەزانێ شەڕ لەگەڵ ئێران تەوەرەی جیهانی هەیە و دەسەڵات لە جیهان دەگۆڕێ .
جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتیشی : دەست ڕۆییشتوویی ئێران لە ناوچەکە مەعنەوییە و لانابرێت و دوژمن دەیەوێ بە کەم کردن و پچڕاندنی دزەی ناوچەیی ئینقلابی ئیسلامی،زەبرلە ئێران بدات .
سەردار سەلامی وتیشی : ئەمریکاییەکان حەوت هەزار میلیارد دۆلاریان لە ئێراق و سوریا خەرج کرد و لەسەر دانپێدانانی سەرۆکی ئەم وڵاتە هیچ قازانجێکیش ناکەن و ئەمەش نیشان دەدات ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا سەرکەوتوو بووە .
ناوبراو وتیشی: میحوەری خۆڕاگریی ئیسلامی لە نیزیک سنوورەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پێکهاتووە و ئەمریکا و ڕۆژاوا لە بەرەنگار بوونەوەی ئەم دەسەڵاتە نێودەوڵەتییە ئیسلامییە، بێ توانان.