بروسکەی پیرۆزبایی روحانی بۆ ئەردۆغان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی یئێران لە بروسکەیەک دا ، سەرکەوتنی هەمدیسانی رەجەب تەییب ئەرۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی تورکیای پیرۆزبایی کرد .
حەسەن روحانی ئەمڕۆ دوشەممە لە بروسکەی پیرۆزبایی دا هیوای خواست : لە خولی نوێدا ، پێوەندی دۆستانە و برایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا زیاتر لە جاران بەهێز بکرێ و هاریکاری نزیک و بەرپرسانەی دوو وڵات لە هەمبەر گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ، بواری باشتر بڕەخسێنێ بۆ چارسەریی کێشەکان و بەهێز بوونی ئاشتی و سەقام و بەرزبوونەوەی ئاسوودەیی لە ناوچەکەدا .
روحانی هەروەها تەندروستیی و سەرکەوتن و سەربەرزی و ئاسوودەیی و بەختیاریی بۆ گەلی تورکیا بە ئاوات خواست .
بیست و شەشەمین گەڕی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا و یەکەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی سیستمی سەرۆکایەتی رۆژی یەکشەممە 24 ی حوزەیران بەڕێوەچوو .
بە پێی ئەنجامی دەنگە جیاکراوەکان لە سەتی 98 ی تێکڕای سندوقەکانی دەنگدان ، رەجەب تەییب ئەردۆغان بە وەدەسهێنانی سەتی 52.53 ی دەنگەکان بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا .
لە بیست و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیاش هەشت حزب پێکەوە رکابەریان کرد . هاوپەیمانیی کۆمار لە هەڵبژارنی پەرلەمانی دا نزیکەی سەتی 53.58 ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد .
پارتی کۆماریخوازی گەل ، پارتی سەعادەت و ئی پارتی ش نزیکەی سەتی 34 و پارتی دیموکراتیکی گەلانیش سەتی 11.53 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەلەمانی تورکیایان بەدەست هێنا .