کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوەکان: ئێران لە خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیانی بیانی سەرکەوتوو جولاوەتەوە
سەرپەرەشتی نوسینگەی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاروباری پەنابەران لە ئێڕان وتی: لە ئێراندا خزمەتی باش وبەبایەخ دەکرێت بە هاووڵاتیانی بیانی کە دەتوانێ ئسەرچەشن و مودیلێک بێت بۆ وڵاتانی تر .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، خانمی " ئایرینا کرنیاک" سەرپەرشتی نوسینگەی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران لە ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی سەردانی شاندەکانی دیپلۆماتیکی یازدە وڵات وئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران لە ناوەندی ڕاهێنانی تەکنیکی و پسپۆڕیی ژومارە یەکی کرمان ، ناوەندی ئێران، وتی: شێوە وڕەوشتی خزمەت گەیاندنی باش ولەبار بە هاووڵاتیانی بیانی لە کرمان دەتوانێ وەکوو مودیلێک بێت بۆ ناوچەکانی تر وکەڵکی لێ وەربگرن. " کرنیاک" بە ئاماژەدان بە بارستای بەربڵاوی خزمەتی ئەنجام دراو ویا لە حاڵی ئەنجام دا سەبارەت بە هاووڵاتیانی وڵاتی ئەفغانستان لە کرمان وتی: لە بواری گوزەرانەوە بە هاووڵاتیانی بیانی خزمەتی باش دەکرێت . " حمید شەمسەدینی" بەڕێوەبەری کشتیی کاروباری هاووڵاتیان وکۆچبەرانی پارێزگەی کرمانیش وتی: ئەندامانی شاندی دیپلۆماتیک سەربە وڵاتانی (ئینگلیس ، ئەندونیزیا، نیجریا، نۆروێژ ، پۆلۆنیا، ئۆسترالیا، فەنلاند، فەرانسە، ئاڵمان، مەجارستان و کۆماری چیک)ن ، کە بەهاوڕێیەتیی نوسینگەی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران سەفەریان کردووە بۆ کرمان. ئەم شاندە لە سەفەری دووڕۆژەی بۆ پارێزگەی کرمان سەردانی کارگەکانی ڕاهێنان وناوەندە جۆربەجۆرەکانی پەنابەرانی جێگیرلە شارستانەکانی کرمان و رەفسەنجان دەکەن. فرەتر لە سێسەد هەزار کەس لە هاووڵاتیانی بیانی لە پارێزگەی کرمان نێشتەجێن کە زۆربەیان لە هاووڵاتیانی وڵاتی ئەفغانستانن.