ڕۆحانی : ناحەزان لە بەرامبەر گەلی ئێران دا بەچۆک دا دێن
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: دەبێ ھەڕەشەی دوژمن بەرپەرچ بدەینەوەو بیکەین بە ھەل ، چونکو ناحەزان لە کورتەماوەدا لە ھەمبەر گەلی ئێران بە چۆک دا دێن.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی کەرتی دووھەمی پاڵاوگەی ئەستێرەی کەنداوی فارس وەکوو گەورەترین پاڵاوگەی شلەکی گازیی جیھان لە بەندەرعەبباسی باشووری ئێران، وتی: ئەمڕۆ لەو بڕگە مێژووییە ھەرەگرینگانەیە کە دەبێ بەگژ ھەڕەشەی دوژمن دا بچینەوەو لە بەرامبەری دا بوەستین و بیکەین بە ھەل.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بایکۆت و گوشاری بە ھەلێک بۆ داھێنان و تەمنیک و بەرھەمھێنان و شانازخولقاندن لە بەرامبەر زلھێزە زۆربێژەکانی جیھان زانی و وتیشی: ئاسایشت و جێ و شوێنی ستراتژیکی ئێران گەلێک گرینگەو بە ھەڵسەنگاندنی ڕەوشتی ئێستای جیھان لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت بڕێک لە وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس بەو ئەنجامە دەگەین کە ھەل و مەرجی ئێران گەلێک باشترە.
ڕۆحانی وتیشی:ئەمریکا لە ساڵێکدا نۆ ملیارد دۆلار بۆ ئامادە بوونی لە ناوچەکەدا لە وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس ھەڵدەکڕێنێ بەس بۆ ئەوەی کە لە ئاراستەی مۆڵ درانی ھێزەکانی و دابین کردنی بەرژەوەندییە ناڕەواکانی لە ناوچەکەدا بڕێک وڵاتان تاڵان بکات.
سەرۆکی ھێزی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات، ھەروەھا ئاماژەی کردە ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و وتیشی: ئەوانەی وا لەو وڵاتەدا ھاتوونەتە سەر کار پێبەندی ھیچ نین و ھیچ پەیمانێک بایەخی نییە بۆیان.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە نیوەی جەماوەری ئەمریکا لە حکومەتەکەیان و کۆشکی سپی ناڕازین، پێی داگرت: دەبێ خەرجێکی زیاتر بۆ ناحەزی کردنی دوژمنان داتاشین و بە خۆڕاگری لە بەرامبەر پیانی دوژمنان ، لە بەرامبەر خواستی گەلی ئێران دا بیانپڕوکێنین.