ئیمزای چەند سەنەدو تەبایی نامەی هاوکاری لەسەفەری رۆحانی بۆ ئۆتریش
لەسەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئۆتریش نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، چەند تەبایی نامەی هاوکاری لەنێوان تاران و ڤیەندا مۆر دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئۆتریش، نووسینگەی سەرۆک وەزیریی ئۆتریش ئەمڕۆ یەکشەممە بەئاماژە بەسەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڤیەن ڕایگەیاند، لەسەفەری سەرۆک کۆماری ئێران لەسەرووی شاندێکی پایەبەرزدا بۆ ئۆتریش، چەند سەنەدی هاوکاری وتەبایی نامە لەنێوان دوو وڵاتدا مۆر دەکرێ.
ئەو هەواڵدەرییە ڕاشیگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی چوونەسەری ئاستی زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا دژ بەئێران، ڤیەن وتاران لەهەوڵدان بەئیمزای چەند تەبایی نامەی هاوکاری، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ ئابلۆقەکانی واشنگتۆن ڕابگەیێنن.
رۆژنامەی"ستاندارد"ی ئۆتریش بەئاماژە بەوەی کە ئۆتریش لە وڵاتانی خوازیاری پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە، نووسی: "ئەلەکساندر فان در بلن" سەرۆک کۆماری ئۆتریش لەسەروبەندی سەفەری هاوشانە ئێرانییەکەی جارێکی دیکە جەختی کردووە لەسەر هەڵوێستی ڤیەن لەمەڕ پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕایگەیاندووە، تاکاتێک کە ئێران پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بێ، ئوروپاش ئەرکمەندە بە جێ بەجێ کردنی.
ڕۆحانی بەنیازە جگە لە ئەلەکساندر فان در بلن، لەگەڵ سباستیەن کورتز، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دیدار و وتووێژ بکات.
سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە سەردانی سوئیس دەکاو پاش مانەوەی دوو ڕۆژەی و دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەرەو ئۆتریش دەکەوێتە ڕێ.
ئۆتریش لەمڕۆوە سەرۆکایەتی دەورەیی یەکێتی ئوروپای بۆماوەی شەش مانگ گرتووەتە ئەستۆ.