ڕۆحانی لە کۆڕی ئێرانییانی دانیشتووی سویس: گەلی ئێران بەرامبەر بە گوشاری دەرەوەیی بەچۆکدا نایەت
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆڕی ژمارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی سویس بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران هەرگیز کۆڵی نەداوە بە گوشاری دەرەوەیی، ئێرانیانی دانیشتووی دەرەوەی بە نوێنەرانی گەلی ئێران زانی و داوای لەوان کرد لە ڕاگەیاندنی ڕاستییەکان و سەرمایەنانەوە یارمەتیدەری ئێرانیانی ناوخۆی وڵات بن.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ حەسەن ڕۆحانی کە بە مبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی سویس سەردانی بێرنی کردووە ئێوارەی دووشەممە لە دیداری ژمارێک لە ئێرانیانی دانیشتووی سویس، چالاکیی پڕبایەخی ئێرانیانی دەرەوەی وڵاتی بە جێی شانازی زانی و رایگەیاند: ئەرکی سەرشانی هەموومان، هەوڵ بۆ گەشانەوەی زیاتر وڵات و ئاسوودەیی زیاتری گەلەکەمانە.
سەرۆک کۆمار بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ژیانی مادیی و مەعنەویی ئێمە بەسراوەتەوە بە پێشکەوتن و سەربەرزیی ئێران، وتیشی: هەوڵی دەوڵەت، هێنانەدیی ئامانجە نیشتمانییەکان بە یەکێتی و هاوڕێیەتیی هەموو چین و توێژێکی جەماوەرە.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە لۆژیک و ئاوەزی گەلی ئێران لە دانوستان لەگەڵ زلهێزانی جیهانی بۆ هەموان دەرکەوتووە، ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، پێوەندی و سات و سەودای ئابووری و زانستیی ئێران لەگەڵ جیهان ڕەونەقی پەیدا کرد و بە میلیاردان دۆلار سەرمایەنانەوە لە بەشە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت لە لایەن ئێرانی دانیشتوویی دەرەوە بوو.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر بنەمای قازانج و بەرژەوەندیی ئێران و جیهان مۆر کرا، وتی: لۆژیکی ئێران گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە، بەڵام یەک لایەنی بەدوور لە ئاوەز و لۆژیک لەو ڕێککەوتنە چۆتە دەرەوە، کە ئامانجی وەبن گوشار نانی گەلی ئێرانە.
ڕۆحانی درێژەدا وتی: ئامانجی ئەمریکا لە بایکۆت کردن، وەبن گوشار نانی ژیانی خەڵکی ئێرانە بەڵام بانگەشە دەکات کە دەیهەوێ دەوڵەتی ئێران وەبن گوشار نێت، لە کاتێکدا کە پێشگری بە هاوردە کرانی کەل و پەل و شت و مەکی پێویست وەک دەرمان و هەوڵ بە پێشگری بە هەناردە کردنی نەوتی ئێران، بە مانای گوشاری دوو هێندە لە سەر گەلی ئێرانە.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی نزیکەی ٥ ساڵی رابردوو لە بواری بەرهەم هێنانی بەنزین، گاز و گازوییل، پەرەسەندن و باشتر کردنی ڕاژەکاریی تەندرووسیی و دەرمانی بە خەڵک، گەشتیاری، ترانزیت جیهانی نێت و ئینتێرنەت و ... رایگەیاند: گوشار لەسەر پێوەندی بانکی و بیمەیی لە هەناردەی نەوتی ئێران، واتە گوشار لەسەر بەردەوامی و گەشەپێدرانی ئەو گەشەپێدرانی ئەم سەرکەوتنانە و گوشار و پیلانگێڕی کە ئەمڕۆ داڕێژراوە، گوشار و پیلانی دژ بە گەشەپێدان و ئاسوودەیی گەلی ئێرانە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە و بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری سویس ئێوارەی دووشەممە گەیشتە ئەم وڵاتە. سەرۆک کۆمار پاش سویس بۆ ڕاوێژ سەبارەت بە بەرپرسانی ئوتریشی سەردانی ڤییەنایش دەکات.