ته‌مووز 04, 2018 11:09 Asia/Tehran
  • پێداگریی چین لەسەر نەیارەتی لەگەڵ بایکۆت وئابلۆقەکانی ئەمریکا دژ بەئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین پێی داگرت؛ پیکەن لەئابلۆقە نوێکانی ئەمریکا دژ بەئێران پەیڕەوی لەواشنگتۆن ناکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "لو کانگ" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێک لەنێو پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە پیکەن وتی: چین نەیاری ئابلۆقەی یەکلایەنەی ئەمریکا لەدژ ئێران بەتایبەت لەمەڕ پرسی فرۆشرانی نەوتی ئێرانەو هاوڕەوت نابێ لەگەڵ ئەو گەمارۆیانە.

"لو کانگ" بەئاماژە بە پەیوەندیی دۆستانەی چین لەگەڵ ئێران وتی: پیکەن ئاڵ و وێر و هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ تاران لەچوارچێوەی بەڵێنی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزێ.

بەرلەوەش، :هوا چون ئینگ" یەکێکی دیکە لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی چینیش وێڕای نەیارەتی لەگەڵ سەپێندرانی بایکۆتی یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا لەدژ ئێران پێی داگرت: چین هەروا بەداکۆکی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) درێژە بدات بەهاوکارییەکەی لەگەڵ تاران.

پاش کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) و داوای وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران مۆڵەتێکی سنوورداری بەئوروپییەکان داوە، هەتا دەستەبەریی پراکتیکی بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کاتی گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا، دابین بکرێ.

سەرپەیڤ