پێشوازیی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئۆتریش لە سەرۆک کۆماری ئێران
تهمووز 04, 2018 13:51 Asia/Tehran
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی ئۆتریشی کردووە، لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە فەرمیی پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئۆتریش، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی لەلایەن "ئەلەکساندر ڤان بلێن"ی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆشکی "هۆفنبورگ" پێشوازی لێکرا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدرێژەی سەفەرە ئوروپییەکەی، دوێشەو(سێ شەممە) گەیشتە ڤیەننای پایتەختی ئۆتریش.
رۆحانی بەرلە ئۆتریش سەردانی سوئیسی کردبوو.