روحانی : زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕایانگەیاندووە کە لە یاسای ناوخۆی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئێران وتووێژی باشی لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپی، چین و ڕووسیاو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی گرینگی ئاسیایی کردوەو زۆربەشیان ڕایانگەیاندووە کە لە یاسای ناوخۆیی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن.
کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ هێزی بەڕێوەبەرایەتی ،یاسادانان و دادی ئێران ڕۆژی شەممە لەسەر تەوەرەی لێکدانەوەی گرینگترین پرسەکانی ئێستای ئێران لەوان پرسەکانی ئابووری و بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا، بەڕێوە چوو .
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ هێزەکە لەنێو کۆڕی پەیامنێران دا بە ئاماژەدان بەوەی ڕەوتی هاوکاریی ئابووریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر وەکوو ڕابردوو درێژەی دەبێت ، وتی : ڕێگە و سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر ئێران، ناوچە و جیهانی ئیسلام و تەنانەت هاوپەیمانانیشی بۆئەوە نابێ درێژەی پێ بدرێت.
روحانی بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی جەماوەری لە لەندەن هاوکات لەگەڵ سەفەری دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا بۆ بەریتانیا پێداگری کرد : سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی نەتەنیا لەبەرامبەر گەلی ئێران بەڵکوو لە بەرامبەر گەلان و تەنانەت هاوپەیمانانیشیان ، نایاساییە.
سەرۆک کۆماری ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە ئامانجی گوشارخستنەسەر گەلی ئێران ڕێکخراوە وتیشی : دەوڵەتی واشینگتۆن زۆرتر لە ڕابردوو لەنێوان موسوڵمانان و وڵاتانی ڕوو لەگەشە بێزلێکراوە و تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش بەرەوڕووی گرفت و کێشەیە.
روحانی بە ئامازەدان بەمەی دەوڵەتی ئەمریکا لە بیروڕای گشتی دونیا و لەنێو خەڵکی ئێران زۆرتر لە ڕابردوو تەریک کەوتوەتەوە پێداگری کرد : ڕێگەی خۆڕاگری ، ڕاوەستان، بەرنامەداڕشتن و هەماهەنگی لەگەڵ گەلی ئێران و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دۆست، پیلانگێڕی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە.