پیرۆزبایی ساڵوهگهری لهدایک بوونی حهزرهتی ئیمام ڕهزا(ع)
هەزار سڵاو لە عەلی ئیبنی مووسای ڕەزا کە ئیمامی خوداناس و پاکە و حوججەتی خودایە لە سەر ئەوانەی لە گۆی زەویدا دەژین و ئەوانەش وا لە ژێر گڵن. ڕەحمەت و سڵاوێکی زۆر و بە بەرەکەت و بەردەوام....
حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ڕۆژی ١١ی زیقعەدەی ساڵی ١٤٨ی کۆچی لە مەدینەی مونەوەرە لەدایک بووە. ناوی پیرۆزی ئەو ئیمامە مەزنە "عەلی" و کونیەشی "حەزرەتی ئەبولحەسەن"ە و بەناوبانگترین نازناویشی "ڕەزا"یە بە مانای ڕازی.
ئەڤینداران و شەیدایانی ئالوبەیت (د.خ) هەروەها بە ڕازاندنەوەی مزگەوت و کۆڵان و بەردەرک و دوکانەکان بە چرا و گڵۆپی ڕەنگامە و هەروەها بەڕێوە بردنی جەژن و ڕێ و ڕەسمەکانی تایبەت بە شەوی لەدایک بوونی هەشتەمین ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت، لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی ، کەشێکی زۆر خۆش و مەعنەوییان بەو شارانە بەخشیوە.
باوکی مەزنی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) ، ئیمام موسا کازم (ع) ئیمامی حەوتەمی شیعەکان بوو کە ساڵی ١٨٣ی کۆچی بە دەستی هاروونی عەباسی شەهید کرا و دایکی ڕێزداریشی خاتوون نەجمە بوو.
حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) لە مەدینە پاش شەهید بوونی باوکی، ئەرکی ئیمامەتی ئۆمەتی گرتە ئەستۆ ، هەموو هاوڕێیان و تەلەبەکانی باوکی بە دەوری خۆیدا کۆ کردەوە و دەستی کردە وانە وتنەوە و تۆکمە کردنی وانەکان و زیندوو ڕا گرتنی حوجرەکەی باپیری واتە ئیمام سادق(ع) و لەو ئاراستەیەدا هەنگاوی زۆر گەورە و گرینگی هەڵێنا.
ماوەی ئیمامەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) نزیکەی ٢٠ ساڵی خایاند کە ١٧ ساڵی لە مەدینە و سێ ساڵی کۆتاییشی لە خۆراسان تێپەڕی. حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) پاش ١٧ ساڵ ئیمامەت لە مەدینە و برەو پێدانی وانە و ئامۆژگارییەکانی دین و ئایین و هەروەها ڕێنوینی کردنی خەڵک، بە هۆی نەخش و پیلانی مەئموونی عەباسییەوە، ڕێگای خۆراسانی گرتە بەر.
حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع) پاش ئەوەی بە زۆرەملی ناچار بوو ببێ بە وەلیعەهدی مەئموون و دوای تێپەڕ بوونی سێ ساڵ، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا بە دەستی هەر ئەم خەلیفەی عەباسییە شەهید کرا.
بژاردهيهک له قسهکاني ئيمام ڕهزا(ع): "تاکانه پهرستی و بهندايهتيی خودا ، زۆر نوێژ کردن و ڕۆژوو گرتنی فره نييه ، بهڵکوو خواپهرستی ، ئهندێشهو بيرکردنهوهو وردبوونهوه له کارهکانی خودايه".
خەڵکی موسڵمان و ئیمانداری ئێرانی ئیسلامی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکان لەوان بارەگای پاکی ئەو حەزرەتە لە شاری مەشهەد / هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران/ ئەم ڕۆژە پڕ خێرو خۆشییە دەکەنە جەژن و شادی.
لەدایک بوونی پڕخێر و بەرەکەتی ھەشتەمین ئەستێرەی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) لە ڕێڕەوانی ئایینی پاکی موحەممەدی پیرۆزبایی دەکەین.