ته‌مووز 31, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • رۆحانی: کردەوەکانی ئوروپا بۆ قەرەبووی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، زۆر گرینگە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەدەورەیەکی مێژوویی پڕگرینگ دایە، وتی: کردەی شەفافی ئوروپا بۆ قەرەبووی چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، زۆر گرینگە.

حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی "ڕابرت مەک ئەیر" باڵوێزی نوێی ئینگلیز لەتاران بەڕەخنە گرتن لە جێ بەجێ نەکرانی بەتەواوەتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بەشی بازرگانی وئابووری و پەیوەندییە بانکییەکان لەلایەن ژمارێک لە واژۆکەرانی ئەو ڕێککەوتنە، وتی: ئێران هەردەم بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پەیوەندیی شیاو لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی ئامادەیە.

رۆحانی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لەهەوڵی کێشەنانەوە لە ناوچەدا نەبووەو نایەوێ گرفتێک لەبەردەم ڕێگائاوییە جیهانییەکان دروست بێ، بەڵام قەتیش چاوپۆشی لە مافی خۆی لەمەڕ هەناردەی نەوت ناکا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها دیدار و دانوستانی بەرپرسانی ئێران و ئینگلیز لەبارەی پرسە دوو قۆڵی و جیهانییەکانی بەسازندەو شیاو لێکدایەوەو وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا ئیرادەی ئێران وئینگلیز، لەسەر دامەزراندنی پەیوەندیی شیاوی نێوان دوو وڵات بووە.

ڕابرت مەک ئەیریش لەو چاوپێکەوتنەدا بە پێشکەشکردنی نامەی مانەوەی خۆی بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی ئینگلیز داکۆکی دەکا لە جێ بەجێ کران و درێژەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: ئەمرۆ هەوڵی بەرفراوان و کەم وێنە لەنێوان وڵاتانی ئوروپاییدا خەریکە ئەنجام دەگرێ بەمەبەستی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەتایبەت لەبواری ئابووریدا.

مەک ئەیر بەئاماژە بەوەی کە لەندەن لەهەوڵی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ تارانە، پێی داگرت: چارەسەریی کێشەو قەیرانەکان تەنیا لەڕێی وتووێژ و دیپلۆماسیی مومکینە.

سەرپەیڤ