فەلاحەت پیشە: هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا، پێش بە درێژەی یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا دەگرێت
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد: هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ یارمەتیدان بە دابین کرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، پێش بە درێژەی هەڵس و کەوتی ناشیاو و یەکلانەیەی ئەمریکا دەگڕێت.
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی لئونید سلۆتسکی سەروکی لیژنەی پێوەندیی دەرەوەیی مەجلیسی دومای دەوڵەتی ڕوسیا لە تاران، داوای هاوکاری تاران - مۆسکۆی کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەوڵ و گوشارەکانی ئەمریکا بە دژی هەر دووک وڵات .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران لەم دیدارەدا لەسەر پێویستیی خێرایی دان بە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان پێداگری کرد .
لئونید سلوتسکی سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی مەجلیسی دومای ڕووسیاش لەم دیدارە دا وتی : پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی جۆربەجوری سیاسی، ئابووری و پەرلەمانی بۆ دەوڵەت و پەرلەمانی ڕووسیا خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرە.
سلوتسکی وێڕای ئیدانەکرانی هەوڵی ئەمریکا لە پەرەپێدانی گوشاری سەر ئێران و ڕوسیا لە ڕێگەی پەسەند کردنی بایکۆتی یەک لایەنە وتیشی : هەوڵی ئەمریکا درێژەی سیاسەتەکانی نادروست و بێ ئەنجامی ئەم وڵاتە لە ڕابردووە و پەرەی هاوکارییەکانی تاران- مۆسکۆ دەبێتە هۆی شکستی سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا.