ئاب 02, 2018 16:19 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی  ئێران و فەرەنسا لەڕێگەی تەلەفۆن وتووێژیان کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی ناڤۆکی و پرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ژان ئیڤۆ لۆدێریان،   وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  کە لە سەنگاپوور دایە، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرجام و ڕێکارەکانی کەڵک وەرگرتنی ئێران لە قازانجەکانی  ئابووریی بەرجام،  وتووێژی کرد  . 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  چوارشەممە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی یەکێتیی وڵاتانی  باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئاسێ ئان ،  گەیشتە سەنگاپوور.

زەریف لەپەراوێزی پەنجاو یەکەمین  کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لەگەڵ  ژومارێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدارلەم کۆبوونەوەیە لەوان تورکیا،ژاپۆن، فیلیپین، ڤێتنام و مالیزی  بەشێوەی جیاجیا دیدارو تووێژی کرد  . 

سەرپەیڤ