پێداگری کاربەدەستێکی چینی لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان پیکەن و تاران
جێگری سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی گەشەی بازرگانی فەرهەنگیی چین لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان تاران و پیکەن لە بواری جۆربەجۆر لەوان فەرهەنگی پێداگری کرد.
سونگ چون فنگ، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ئاماژەی کردە پێوەندی فەرهەنگی و هاوکاریی ئابووری دوو شارستانیەتی مەزنی وڵاتەکەی و ئێران وتی : ئاستی ئێستای هاوکاریی فەرهەنگی دوولایەن بەسەرنجدانی ئاستی پێوەندیی سیاسی و ئابووریی دوو وڵات،بەس نییە و پێوەندیی فەرهەنگیی تاران و پیکەن دەبێ پەرە بستێنێ.
جێگری سکرتێری گشتی ئەنجومەنی گەشەی بازرگانیی فەرهەنگیی چین، بەشە جوربەجۆرەکانی فەرهەنگی ئێرانی ڕێز لێ ناو وتیشی: پیشەسازیی دەستکردی ئێران وەک یەکێک لە بێ وێنەترین پیشەکانی دەستکردی جیهان، جێگە و پلەی تایبەتی لەنێوان گەلان و فەرهەنگی چین دا هەیە.
سونگ چون فنگیش پێداگری کرد: کولتوری هاوبەش و دەوڵەمەند و هاوکاریی فەرهەنگیی ئێران و چین یەکێک لەو بوارانەیە کە دوو وڵات پێکەوە گرێ دەدات و بناغەی پێوەندیی تاران و پیکەنی بەهێزکردووە.