پێنج فڕۆکەی «ئەی تی ئاڕ» گەییشتنە ئێران
پێنج فڕۆکەی «ئەی تی ئاڕ» لە ئسکاتڕانی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد کران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج فڕۆکەی «ئەی تی ئاڕ»ی فەرانسی کە لە لایەن ئێرانەوە کڕدراون ڕاستەوخۆ لە شاری توڵزی فەرانسا ھەستان و لە فڕگەی ورمێ ناوەندی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران نیشتنەوە.
گەییشتنی ئەم پێنج فڕۆکەیە لە چوارچێوەی گرێبەستێکدایە کە ئێران بۆ کڕینی بیست فڕۆکەی ڕێڤینگ بەری چکۆلە لە ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ کۆمپانیای «ئەی تی ئاڕ» مۆری کرد بوو. بەرلەمە ھەشت فڕۆکەی لەم چەشنە ڕادەستی ئێران کراون.
فڕۆکەی ڕێڤینگ بەری چکۆلە «ئەی تی ئاڕ» سەد کەس دەگرێت و بۆ بەچالاک ھێشتنەوەی گەشتی نێوان شارە کورت مەوداکان بەکار دەھێندرێت.
ئەم فڕۆکە تازانە دوای وەرگرتنی سووتەمەنی و تێپەڕ کردنی نەریتی یاسایی بەرەو تاران ھەڵفڕین ھەتا لە فڕگەی نێونەتەوەیی میھرئاباد ڕادەستی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ھوما) بکرێن.