ئاب 08, 2018 14:02 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەممە سەردانی کازاخستان دەکات

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە (١١ی ئاگوست) بە مەبستی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی قەراخ زەریای خەزەر سەردانی کازاخستان دەکات.

"پەرویز ئیسماعیلی" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ بەشی پێوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی وتی: گرینگترین بەرنامەی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم سەفەرە دوو ڕۆژەیەدا ، بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی قەراخ زەریای خەزەرە کە لەو کۆبوونەوانەدا ، جگە لە دەرکردنی بەیاننامەی هاوبەش، چەندین بەڵگەی گرینگ و ستراتژیکی هاوکاری لە بواری خەزەر لەلایەن کاربەدسەستانی پێنج وڵاتی قەراخ ئەم زەریایە واژۆ و مۆر دەکرێ.

ئیسماعیلی وتیشی: دیداری دوولایەنە لەگەل سەرۆک کۆماری کازاخستان و ژمارێک لە سەرانی بەشدار لەو کۆبوونەوانە و لێکدانەوە و پەرە پێدانی پێوەندیی دوولایەنە لە بەرنامەکانی دیکەی ڕۆحانی لە سەفەر بۆ کازاخستان دێنە ئەژمار.

ئێران، ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکەمەنستان و کازاخستان پێنج وڵاتی قەراخ زەریای خەزەر دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ